گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمی بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەدات

2020.04.28 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەدات

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەڵێن دەدات متمانە بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا بگەرێنێتەوە و هەڵبژاردنی داهاتووش هەڵبژاردنێکی "دادپەروەرانەوە و پاک وپێگەرد" بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ى نیسانی 2020، نوسینەگەی مستەفا کازمی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەى کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ جەلیل عەدنان، سەرۆکى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەڵێت، "کازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیلەوەکردوەتەوە لە "ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە کە لە ئاست خواستەکانی ئەم قۆناغەدا بێت کە ئێستا عێراقی پێیدا گوزەر دەکات".

 

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە کازمی بە شاندەکەی وتوو، "ئێوە هاوبەشی حکومەت و سەرۆکوەزیرانن بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی کە ئێستا تێیدایەتی".

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کازمی لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کردووە هاوکاری عێراق بکەن لەو قەیرانەی کە ئێستا دووچاری بوەتەوە.

 

 ئەمڕۆسێشەممە ،مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، پێشوازی لە شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد بە سەرۆکایەتی، جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.