گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت ئەمە ڕاستی شێوازی ڕەتکردنەوەى فواد حسێن لەلایەن شیعەکانەوە

2020.04.28 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت ئەمە ڕاستی شێوازی ڕەتکردنەوەى  فواد حسێن لەلایەن شیعەکانەوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، دەنگۆی ئەوەى گوایە پارتی لەبەرئەوەى بەشە بودجەى هەرێم نەبڕدرێ دەستبەرداری فواد حسێن بووە بۆ پۆستی وەزیری دارایی دوورە لە ڕاستییەوە و باس لە گێڕانەوەیەکی تر دەکات.



کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ ڕێگه‌ی مستەفا كازمییەوە هەواڵیان بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی ناردووه‌ کەوا ئەوان  جدیین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر دكتۆر فوئاد حسێن نه‌بێته‌وه‌ بە وه‌زیری دارایی.

.

دەشڵێت، شیعەکان بە پارتییان وتووە کە "بۆ مێژووی دكتۆر فواد و كه‌سایه‌تی دكتۆر ناخۆشه‌ دەبێت ئەگەر له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ نه‌درێ و بشكێته‌وه‌ وه‌ك چۆن له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار متمانه‌ی پێ نه‌درا."

.

ئاماژەى بەوەشکرد کە شیعەکان وتوویانە "ئێستایش به‌هه‌مان شێوه‌ جارێكی تر متمانه‌ی پێ ناده‌ین ببێته‌وه‌ وه‌زیری دارایی، چونكه‌ ئێمه‌ [شیعەکان] كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ده‌ین به‌ كورد له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌تان پێ بده‌ین."

.

یوسرا ڕەجەب دەشڵێت، "لایه‌نه‌ عێراقێكان ده‌ڵێن ئێمه‌ كێشه‌ی شه‌خسیمان لەگەڵ دکتۆر فواد حسێندا نییه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بڕیارمان داوه‌ جارێكی تر وه‌زاره‌تی دارایی به‌ كورد نه‌ده‌ین به‌ڵكو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ویان پێ ده‌ده‌ین."

.

لە کۆتاییدا ڕونیکردووەتەوە کە پێویستە "خەڵک ڕاستییەکان بزانن کەوا پارتی تا دوا دەقە خەمی بڕینی قوتی خەڵکی کوردستانی نەبووە بەڵکو پێیان وتراوە تازە ئێوە جارێکی تر مەحاڵە وەزارەتی دارایی وەربگرنەوە."