ناس کورد-
گۆڤارێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا سێ سیناریۆی دەربارەی چارەنووسی کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور خستەڕوو پاش ئەوەی ناوبراو ماوەیەکە لەسەر شانۆی حکومڕانی ئەو وڵاتەدا دیارنەماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گۆڤاری "فۆڕن پۆڵسی" ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە سێ سینارێو کردووە دەربارەی چارەنوسی کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکور و چارەنوسی ئەو وڵاتە لە ئەگەری مردنی ئۆندا.
دەرکەوتنەوە بۆ جارێکی تر
بەگوێرەی فۆڕن پۆڵسی، سینارێۆی یەکەم ئەوەیە ئۆن لە نەخۆشییەکەی چاکبێتەوە و جارێکی دیکە دەسەڵات بگرێتە دەست، ئەگەریش هەیە ئۆن بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی حەشاردابێت، یاخود بۆ ئەوەیە کاردانەوەی نەیارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی کۆریا تاقیبکاتەوە لەسەردیارنەمانی.
دیارنەمان بۆ ماوەیەکی درێژتر
سیناریۆی دووەم بەگوێرەی گۆڤارەکە ئەوەیە ئۆن بۆ ماوەیەکی درێژتر دیارنەمێنێت و نەتوانێت دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت، ئەوەش وابکات ڕێگە خۆش بکات بۆ سەرهەڵدانی ململانێی ناوخۆیی و کێبرکێ لە سەر گرتنەدەستی دەسەڵات لەو وڵاتە بە جۆرێک خۆشکەکەی کە ئەویش لە سیییەکانی تەمەنیدایە ببێت بەجێگرەوەی براکەی کە ئەوەش وادەکات مەترسییەکان بەڕووی ئەو وڵاتەدا زیاتر بێت، چونکە لە مێژووی حکومڕانی کۆریای باکوردا هیچ ژنێک ئەو وڵاتەی بەڕێوە نەبردووە.
ڕاگەیاند مردنی ڕابەر
سیناریۆی سێهەم جەختلەوەدەکاتەوە کە ئۆن مردبێت بەڵام بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی ئامادەکردنی ئەو کەسی کە دەبێتە جێگرەوەی ئۆن تەواو بێت، ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنەکەیان دواخستووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر سینارێوی سێهەم هاتەکایەوە ئەوا گریمانەی داڕوخانی سیستمی کۆریای باکور لاواز دەبێت چونکە کۆریای باکور سەرباری کێشە ناوخۆییەکان و دەرەکییەکانی، بەڵام مۆرکێکی دامەزراوەیی وەرگرتووە.
کیم جۆنگ ئۆن، تەمەنی 36 ساڵە ولە ساڵی 2011 وەک جێگرەوەی باوکی دەسەڵاتی لە کۆریای باکور گرتووەتە دەست، ماوەی زیاتر لە هەفەتەیەکە لەسەر شانۆی دەسەڵات و بۆنە گشتییەکاندا کە پێشتر بەشداری دەکرد دیارنەماوە، بەهۆی ئەوەی کۆریای باکور وڵاتێکی داخراوە بە ڕووی دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بۆیە گریمانەکانی هۆکاری دیارنەمانی ناڕوونن.
هەفتەى پێشوو ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز چین تیمێکی پزیشکی ناردووە بۆ کۆریای باکور بۆ چاودێریکردنی دۆخی تەندروستی کیم.