گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازاڕى نەوت..دوبارەبوونەوەى سیناریۆى ڕەش یان گەڕانەوەى هاوسەنگى

2020.04.28 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
بازاڕى نەوت..دوبارەبوونەوەى سیناریۆى ڕەش یان گەڕانەوەى هاوسەنگى

ناس کورد-

 

نرخى نەوت ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە لە دابەزین، بەهۆى زیادبوونى خستنەڕووى ئەو وزەیە و بەردەوامى داکشانى خواست لەسەرى و ترسەکان لەبارەى ئاستى کۆگاکردنى نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

کردنەوەى زۆرێک لە ئابورییەکانى جیهان و کەرتەکاتى وەبەرهێنان بەشێوەى قۆناغ بەندى، نەبووەتە هۆى بەرزکردنەوەى خواست لەسەر نەوت کە لە ئاستێکى نزمدا ماوەتەوە.

.

نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى ئەمریکا ئەمرۆ بۆ 10.6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزى، هەروەها نەوتى برینت بۆ 18.85 دۆلار دابەزى.

.

ئێوارەى دوێنێ دوشەممە نەوتى ئەمریکا بەرێژەى 25% دابەزى و برنتیش لە ئاستى 20 دۆلاردا مایەوە، بەهۆى هەڵهاتنى وەبەرهێنەران لە نەوتى خاوى ئەمریکا بەهۆى نەبوونى تواناى کۆگاکردن تا بتوانن مامەڵە لەگەڵ داڕوخانى خواست لەسەر ئەو وزەیە بکەن.

.

ئەو دابەزینە هاوکاتە لەگەڵ لەگەڵ بەردەوامى ترسەکان لەبارەى دوبارە بوونەوەى سیناریۆى ڕەشى دابەزینى نرخى ئەو نەوتەى بڕیارە لە ئایاردا رادەستبکرێت، کە هەفتەى ڕابردوو بۆ ئاستى 40 دۆلارى ژێر سفر دابەزى.

.

ئەحمەد بەدر کوح شارەزاى نەوتى کوەیتى، دوبارەبوونەوەى سیناریۆکە بەدوور نەزانیوە لەکاتێکدا هەمان هۆکارەکانى پێشوو تا ئێستا لە ئارادان، وەکو پڕبوونى کۆگاکان لەبەرانبەر کەمى خواستدا.

.

کوح بە پێگەى جەزیرەى وتووە دەبێت هەمووان لە وانەکەى دووشەممەى ڕابردووەوە فێربن و ئەو نەوتەى هەیانە بیفرۆشن، لەترسی ئەوەى دواتر ناچارنەبن بە نرخێکى کەم بیفرۆشن.

.

لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕى نەوت چاوى لەدوو مانگى داهاتووە، کاتێک رێککەوتنەکەى ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان بە رێژەى نزیکەى 10 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

.

ئەلێکسەندەر نۆفاک وەزیرى وزەى روسیا ڕایگەیاند، بازاڕى نەوت هاوسەنگى بۆ دەگەرێتەوە لەگەڵ جیبەجێکردنى ڕێککەوتنى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان لە ئایاردا، بەڵام پێشبینیکرد گۆڕانکارى گەورە لە زیادبوونى نرخەکەیدا روونەدات لە داهاتویەکى نزیکدا بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى نەوتى کۆگاکراو لە جیهاندا.

.

وتیشى گەڕانەوەى ئابورى چین یەکێک لە گەورەترین بەکاربەرى نەوت یارمەتیدەر دەبێت لە گەڕانەوەى هاوسەنگى بۆ بازاڕى نەوت.