گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمى.. ژاپۆن بۆ چارەسەرکردنى توشبوانى کۆرۆنا ( ريمديسيڤێر) بەکاردەهێنێت

2020.04.28 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمى.. ژاپۆن بۆ چارەسەرکردنى توشبوانى کۆرۆنا ( ريمديسيڤێر) بەکاردەهێنێت

 

ناس کورد-

حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە ئێستادا بەفەرمی دەرمانێک بەکاردەهێنین کە پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی ئیپۆلا بەکارهاتووە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یۆشیهایدسۆگا، گەورە ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :"حکومەتی ژاپۆن لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ڕابردوەوە سەرقاڵی ئەنجامدانی ژمارەیەک تاقیکردنەوەیە لەسەر چەند جۆرە دەرمانێک و ڕێگەشی بۆ بەکارهێنانی هەندێک لەو دەرمانانە داوە بۆ دۆخی لەناکاو".

.

 ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا ژاپۆن ڕێگەی داوە بۆ بەکارهێنانی دەرمانی(ريمديسيڤێر) کە پێشتر بەکارهاتووە لە چارەسەرکردنی پەتای ئیپۆلا لەکاتی بڵاوبونەوەیدا لە کیشوەری ئەفریقیا.

.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دەرمانی(ريمديسيڤێر) لەلایەن کۆمپانیای "جلعاد ساینسز" بەرهەمهێنراوە ئەوەش بەیەکەم دەرمانی ڕێگەپێدراو دادەنرێت لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

.

 بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە لە کاتێکدایە کە زانیاریییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو دەرمانە پێشتر هەوڵدراوە لە چین بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تاقیکردنەوە تەختییەکان لەو وڵاتە ئەوەیان سەلماندوە کە دەرمانەکە کارا نەبووە لە چارەسەرکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

.

 لە ئێستادا ژاپۆن هەوڵدەدات هەردوو دەرمانی ريمديسيڤێر و ڤاڤیبیر کە ژاپۆن خۆی پەرەی پێداوە بەکاربهێنێت لە چارەسەرکردنی توشبووانی پەتای کۆرۆنا، شارەزایانیش پێیانوایە بەکارهێنانی ئەو دوو دەرمانە تەنها کارا دەبێت لە چارەسەرکردنی حاڵەتەکان کە لە سەرەتادا دەبن، بەڵام کارانابێت لە چارەسەرکردنی حاڵەتە دواکەوتووەکان .

.

 هاوشان لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی پەتای ئیپۆلا، ريمديسيڤێر پێشتریش بەکارهاتووە بۆ چارەسەرکردنی  هەردوو ڤایرۆسەکانی سارس و مێرس.

 .