گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکى نوێ..هۆرمۆنى مێینە بژاردەى نوێی بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنایە

2020.04.28 - 14:19
توێژینەوەیەکى نوێ..هۆرمۆنى مێینە بژاردەى نوێی بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنایە

ناس کورد-

سەرەڕاى نەگەیشتن بەهیچ ئەنجامێکى رەها لەو بارەیەوە، هەندێ توێژینەوە دەریانخستووە کە هۆرمۆنى مێیەنە رۆڵێکى گەورەى هەیە لە خۆپاراستن لە کۆرۆنا، دواى ئەوەى ئامارەکان دەریانخست کە رێژەى توشبوونى ژنان بەو ڤایرۆسە لە ژمارەیەک نەخۆشخانە بە نزیکەى نیوە کەمترە لەتوشبووانى رەگەزى نێر.

.

 

جیاوازییەکى گەورە هەیە لەنێوان ژمارەى پیاوان و ژنان لە یەکەى چاودێرى چڕ، پیاوان تەندروستیان خراپترە، هەروەها 75٪ى نەخۆشانى ئەو بەشە لە نەخۆشخانەکان کە پێویستیان بە هەناسەدانى دەستکرد هەیە پیاون، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى پێگەى حورە.

.

راپۆرتەکە هۆکارەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى ژنان خاوەنى سیستەمێکى بەرگرى بەهێزن و بەدەست نەخۆشى بەردەوامەوە گیرۆدە نین، بۆیە کەمتر روبەڕووى مردن دەبنەوە.

.

هەروەها توێژەرانى چین هۆکارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى پیاوان جگەرە دەکێشن و مەى دەخۆنەوە زیاتر لە ژنان، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى سیستەمى بەرگرى جەستەیان لاواز بێت.

.

لەهەندێک لە نەخۆشخانەکانى ئەمریکا توێژینەوە کراوە لەسەر پێدانى دوو هۆرمۆنى مێینە بە پیاوان کە بریتین لە ئەسترۆجین و بروجسترون بۆ ماوەیەکى دیاریکراو، دەرکەوتووە کە ئەو هۆرمۆنانە بووەتە هۆى باشکردنى سیستەمى بەرگرى لاى پیاوان و یارمەتیدانیان بۆ سوککردنى نەخۆشییەکەیان.

.

جیاوازییەکە لە رێژەى مردنى نێوان پیاوان و ژنان لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاکەوە دەرکەوتووە، مانگى ڕابردوو ئیتاڵیا رایگەیاند کە زیاتر 70%ى ئەوانەى مردوون پیاون.

.

هەروەها لەمانگى شوباتدا سەنتەرى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییەکان لە چین ڕایگەیاندبوو، رێژەى مردنى پیاوانى توشبوو بە کۆرۆنا 65% زیاترە لە ژنان.

.