گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتن پۆست: ترەمپ ڕاپۆرتە نهێنییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکاى دەرباری ڤایرۆسی کۆرۆنا فەرامۆشکردووە

2020.04.28 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتن پۆست: ترەمپ ڕاپۆرتە نهێنییەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکاى دەرباری ڤایرۆسی کۆرۆنا فەرامۆشکردووە

 

ناس کورد -

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوى کردەوە "بێباکی ترەمپ و گوێنەدانی بە ڕاپۆرتە نهێنییەکانى دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دەربارەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ئەمریکا، هۆکاری خوڵقاندنی ئەم دۆخەی ئێستایە کە ئەمریکای تێیدا گوزەر دەکات".

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بە گوێرەی ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەردەوام ڕاپۆرتی دەربارەی مەترسی ڤایرۆسەکە و شاردنەوەی زانیارییەکان لەلایەن چینەوە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە و هۆشداری پێداوە".

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاڕاستەی ترەمپ کراون دەربارەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ڕابردوودا بوون و ژمارەشیان زیاتر لە 12 ڕاپۆرتی نهێنی بووە لەژێر ناوی "ڕاپۆرتی ڕۆژانە بۆ سەرۆک".

.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەوەی خستوەتە ڕوو، ڕاپۆرتە نهێنییەکان بەشێوەیەکی پوختە و تێر و تەسەل مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە و مەترسی بڵاوبوونەوەی و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوری ئەمریکا و جیهان بۆ ترەمپ خستوەتە ڕوو، بەڵام ترەمپ فەرامۆشی کردوون و گوێی پێنەداون.

.

واشنتن پۆست، لە زاری چەند بەرپرسێکی نزیک لە ترەمپەوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت ئەوەیان وتووە " ترەمپ ڕاپۆرتەکانی نەدەخوێندەوە، بەڵکو هەندێ جاریش توڕە دەبوو ئەگەر زانیارییەکانمان بە شێوەیەکی زارەکەی بۆی ڕوونبکردایەتەوە".

.

 ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئەوەشیان ڕونکردوەتەوە  "ڕاپۆرتەکان پێش تەشەنەکردنی پەتاکە لە ئەمریکا بە چەند هەفتەیەک ڕوماڵی زانیارییەکانی دەربارەی پەتاکە دەکرد و هەوڵدانی چین بۆ شاردنەوەی زانیاری دەرباری جۆرو شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی خستووەتە ڕوو".

 .

 ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە ئاماژەیان بەوەکردووە، سەرباری ئەو هەموو زانیاریانە و هوشداری بەردەوام لەسەر ترسناکی ڤایرۆسەکە، بەڵام ترەمپ لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بڕیاری توندکردنی ڕێکارەکانی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتی پەسەند کرد هەر بەردەوامیش بوو لە مانگی شوباتدا لە کەمکردنەوەی مەترسی ڤایرۆسەکە و بەهەند وەرنەگرتنی مەترسییەکانی.  

.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی ئەمریکا، ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا لەو  وڵاتە بازدانێکی مەترسیداری بە خۆیەوە دیوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی داتاکانی زانکۆی" جۆنز هۆبکنز" لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا ژمارەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.

.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەندرۆ کۆمو، حاکمی ولایەتی  نیویۆرکی ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو  "لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە  ویلایەتەکەیان زۆرلەوە زیاترە کە تۆمارکراون".

.

بە گوێرەی دواین زانیاری کە دوێنێ ( دووشەممە) بڵاوکراوەتەوە  ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا  ملیۆنێک حاڵەتی تێپەڕاندووە  ژماری مردوانیش بە پەتاکە نزیک بووەتەوە لە 60 هەزار کەس.

.