گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومانلێکراوێکى کۆرۆنا لە نهۆمى چوارەمى نەخۆشخانەیەکەوە خۆى هەڵدایە خوارەوە و گیانى لەدەستدا

2020.04.28 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
گومانلێکراوێکى کۆرۆنا لە نهۆمى چوارەمى نەخۆشخانەیەکەوە خۆى هەڵدایە خوارەوە و گیانى لەدەستدا

ناس كورد-

هاووڵاتییەکى تورکى لە نهۆمى چوارەمى نەخۆشخانەیەکەوە خۆى هەڵدایە خوارەوە، بۆ هەڵهاتن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى زەمانى تورکى بڵاویکردەوە، پیاوێک بەناوى (حەسەن) شەش ڕۆژ لەمەوبەر ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە دواى ئەوەى نیشانەکانى کۆرۆناى لێدەرکەوتووە و نمونەى خوێنى لێ وەرگیراوە، بەڵام هەوڵیداوە لە نەخۆشخانە هەڵبێت، بەهۆى ترسی لە توشبوونى بە کۆرۆنا.

.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، لەهەوڵێکدا بۆ هەڵهاتنى و لە ترسی هێشتنەوەى لە کەرەنتین، حەسەن لە پەنجەرەى نهۆمى چوارەمى نەخۆشخانەکەوە خۆى هەڵداوەتە خوارەوە و بەسەختى برینداربووە.

.

بەگوێرەى ڕۆژنامەکە، دواى ئەنجامدانى چارەسەرى سەرەتایی و گواستنەوەى بۆ یەکەى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەى مانیساى حکومى و مانەوەى بۆ ماوەى شەش ڕۆژ، ئەو هاووڵاتییە گیانى لەدەستداوە.

.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، دواتر ئەنجامى پشکنینەکان دەریخستووە کە ئەو پیاوە توشى کۆرۆنا نەبووە.

.