گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى سلێمانى: بکوژانی کچەکەی گەڕەکی چوارچرا دەستگیرکران

2020.04.28 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: بکوژانی کچەکەی گەڕەکی چوارچرا دەستگیرکران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى بکوژانى کچەکەى گەڕەکى چوارچرا، بڵاوکردەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بکوژانی کچە ٢٠ ساڵەکەی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانیان دەستگیرکرد".

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "پاش ئەوەی چەند شەوێک لەمەوبەر کچێک لەماڵەکەی خۆیدا لەگەڕەکی چوارچرا بەفیشەک کوژرا، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد".

.

ئاماژە بەوەش کراوە "پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمداو کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر تۆمەتباران و ئەمجامدەرانی ڕوداوەکە دەستگیربکرێن".

.

راگەیەندراوەکە رونیکردەوە "لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران (ن، أ، ح) لەدایکبوی ١٩٩٣ و (م، أ، م) لەدایکبوی ١٩٩٧ و (ک، أ، م) لەدایکبوی ١٩٩٤ بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون".

.

جەختیشکراوەتەوە "دەستیشگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە بەتۆمەتباران بووەو تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە".

.