گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهەشتى کۆرۆنا ..توێژەران ئەو شوێنانەیان دۆزییەوە کە کۆرۆنا تێیاندا دەمێنێتەوە

2020.04.28 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
 بەهەشتى کۆرۆنا ..توێژەران ئەو شوێنانەیان دۆزییەوە کە کۆرۆنا تێیاندا دەمێنێتەوە

ناس کورد-

زاناکان بەردەوامن لە گەڕان بەدواى تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە جیهانى خستووەتە تونێلێکى تاریکەوە لەرووى تەندروستى و ئابورییەوە، بە ئامانجى دۆزینەوەى رێگەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەو ڤایرۆسە کوشندەیە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوایین توێژینەوە کە لەسەر ڤایرۆسەکە کراوە لە شارى ووهانى چین دەریدەخات کە ئەو شوێنانەى کۆرۆنا تێیدا گەشە دەکات و بۆ ماوەیەکى درێژ خۆى لە هەوادا هەڵدەواسێت دوو ناوچەی سەرەکییە، شوێنە قەرەباڵغەکان، ئەو شوێنانەى کە خراپن لەرووى هەواگۆڕکێوە.

.

ژمارەیەک توێژەرى زانکۆى ووهان، شیکردنەوەیان کردووە بۆ چەند نمونەیەکى وەرگیراوى هەوا لە دوو نەخۆشخانەى شارەکە کە تێیدا چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا دەکرێت، لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بە زانیارى لەبارەى شێوازى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

.

ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ڤایرۆسەکە بەزۆرى لە شوێنە قەرەباڵغەکان بوونى هەیە، وەکو ژورى خۆگڕینى جلوبەرگى پزیشکەکان، ئەو شوێنانەى خراپن لە هەواگۆڕکێیدا وەکو WC.

.

توێژینەوەکە جەختدەکاتەوە لەسەر تواناى ڤایرۆسەکە بۆ نوسان بە جلوبەرگ، بڵاوبوونەوەى لە شوێنى دیکە کاتێک جلوبەرگەکە دەگۆڕدرێت، لەناویاندا دەمامک و دەستکێش.

.

توێژەران ئامۆژگارى خەڵک دەکەن کە دوربکەونەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان، لەگەڵ ئەو شوێنانەى کە داخراون و هەوا بەباشى ئاڵوگۆڕى تێدا ناکرێت.

.

کى لان مامۆستا و بەڕێوەبەرى تاقیگەى سەرەکى دەوڵەت بۆ ڤایرۆس لە زانکۆى ووهان و یاریدەدەرەکانى بۆیان دەرکەوت کە ڤایرۆسەکە لەو شوێنانە بە ئاستى پێویست بوونى نەبووە کە هەوا گۆڕکییان تێدایە، تەنانەت لە ژورى نەخۆشەکان کە بەباشى هەوا گۆڕکێى تێدایە، بەڵام رێژەیەکى زۆرى ڤایرۆسەکەیان دۆزیەوە لە WC و ئەو شوێنانەى کە خەڵکى زۆر پێیدا دەڕۆن.

.

توێژەران پێیانوایە، سەرەڕاى نەسەلماندنى بوونى ڤایرۆسەکە لە هەندێ بەشى نەخۆشخانەکە، بەڵام ئەگەر هەیە لەرێگەى هەواوە بگوازرێتەوە.

.

دەشڵێن "ئەنجامەکان دەریدەخەن کە هەوا گۆڕکێی ژورەکان و مانەوە لە شوێنى کراوە و پاکژکردنى جلوبەرگ و دەمامک و بەکارهێنانى ماددەى پاکژکەرەوەى WC، دەکرێت بەشێوەیەکى کارا سنور بۆ ڤایرۆسەکە لە هەوا دابنێت".

.