گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکجارە و دوبارە نابێتەوە.. یوتیوب فیلمە نوێیەکانى فێستیڤاڵەکان پەخشدەکات

2020.04.28 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
یەکجارە و دوبارە نابێتەوە.. یوتیوب فیلمە نوێیەکانى فێستیڤاڵەکان پەخشدەکات

ناس کورد-

 

زیاتر لە 20 فێستیڤاڵى سینەمایی لەجیهان فیلمەکانیان بە خۆڕایی لەسەر ماڵپەرى یوتیوب پەخش دەکەن، دواى ئەوەى کۆرۆنا سینەماکانى داخست و فێستیڤاڵە ساڵانەکانى لە کان و نیویۆرک هەڵوەشانەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەردو کۆمپانیاى ترايبيكا انتربرايزس و یوتیوب کە فێستیڤاڵەکان رێکدەخەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو رووداوە پەخشدەکەن کە 10 رۆژ دەخایەنێت لەژێر ناونیشانى "هەموومان یەکین: فێستیڤاڵى فیلمى جیهانى"، فیلمەکانیش لەلایەن فێستیڤاڵەکانى بەرلین و کان و تورونتۆ و ترایبیکا و فێستیڤاڵەکانى ترەوە دیاریدەکرێن کە بڕیارە 29ى مانگى داهاتوو دەستپێبکات.

.

فیلمەکان جۆراوجۆراون و پێکهاتوون لە فیلمى گێڕانەوە و بەڵگەنامەیی و مۆسیقى و کۆمیدى. بەڵام پێناچێت ئەو فیلمە سەرەکییە نوێیانە بگرێتەوە کە بۆ یەکەمجارە پەخشدەکرێن لە فێستیڤاڵەکاندا.

.

بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا مەراسیمى کانى لە فەڕەنسا لەم مانگەدا هەڵوەشاندەوە، هەروەها چارەنوسى فێستیڤاڵەکانى ڤینیسیا و تورونتو نادیارە.

.

ڕێکخەرانى فێستیڤاڵەکان ڕۆژى دوشەممە خۆشحاڵى خۆیان نیشاندا بە بەشداریکردن لەو رووداوەدا کە یوتیوب رێکیدەخات و تێیدا هەموو کەس بە خۆڕایی دەتوانێت فیلمەکان ببینێت.

.

سەرەراى ئەوەى بەخۆڕایی فیلمەکان نمایشدەکرێن، بەڵام ئەوانەى سەیرى فیلمەکان دەکەن دەبێت کۆمەک پێشکەش بە سندوقى رێکخراوى تەندروستى جیهانى بکەن بۆ روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا.

.