گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆریاى باکور لەبارەى سەرۆکەکەیەوە بێدەنگى شکاند

2020.04.28 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
کۆریاى باکور لەبارەى سەرۆکەکەیەوە بێدەنگى شکاند

ناس کورد-

کۆریاى باکور بۆ یەکەمجار باس لە کیم جۆنگ ئونى سەرۆکى دەکات دواى چەند ڕۆژێک لە بڵاوبونەوەى دەنگۆکان لەبارەى خراپى بارى تەندروستییەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فەرمى کۆریاى باکور پەیامێکى کیم جۆنگ ئونى بڵاوکردووەتەوە کە بەروارى دوێنێ (دووشەممە)ى لەسەرە و دەڵێت کیم ناردویەتى بۆ سەرۆکى باشورى ئەفریقا.

.

لە پەیامەکەدا کیم پیرۆزبایی لە سەرۆکى باشورى ئەفریقا دەکات بەبۆنەى جەژنى ئازادبوونى ئەو وڵاتە و جەختیکردووەتەوە کە هەردوو وڵات پەیوەندى بەتین پێکەوە دەیانبەستێتەوە.

.

پەیامەکە بەشێوەیەکى کرداریی دەنگۆى مردنى کیمى ڕەتکردەوە، بەڵام هیچ شتێکى تێدا نییە لەبارەى دۆخى تەندروستى ئێستایەوە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە راپۆرتە رۆژنامەنەوانییەکان باس لە خراپى دۆخى تەندروستى کیم دەکەن، دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەریی بۆى لەچەند هەفتەى ڕابردوودا.

دەنگۆکان لەو بارەیەوە کاتێک دەستیانپێکرد کە کیم ئامادەنەبوو لە ساڵیادى لەدایکبوونى باپیرى دامەزرێنەرى کۆریاى باکور، لە 15ى ئەم مانگەدا.

.

کیم کە سەر بە نەوەى سێیەمى بنەماڵەکەیەتى کە دەسەڵاتى ئەو وڵاتەیان بەدەستەوەیە، لەوکاتەوە کە دەسەڵاتى گرتووەتە دەست لەدواى مردنى باوکییەوە، جگە لەئەمساڵ هەموو ساڵێک ئامادەى ئەو مەراسیمە گرنگە بووە.

.