گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى پاشگەز بووەتەوە لە کاندیدکردنى فوئاد حسێن؟

2020.04.28 - 00:02
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى پاشگەز بووەتەوە لە کاندیدکردنى فوئاد حسێن؟

 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕەتیکردەوە پارتی پەشیمان بوبێتەوە لە کاندیدکردنی فوئاد حسێن وەزیری دارایی ئێستا بۆ کابینەکەی کازمی.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕەتیکردەوە کە ئەو لێدوانی دابێت سەبارەت بە پەشیمان بوونەوەی پارتی لە کاندیدنەکردنی فوئاد حسێن وەزیری دارایی، بۆ کابینەکەی مستەفا کازمی.

.

وتیشی "ئەو لێدوانە دورە لەڕاستیەوە من بەهیچ شێوەیەک وام نەوتووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندن وورد نەبوون لە بڵاوکردنەوەی لێدوانەکەم ".

.

 دلێمی ئەوەی ڕوونکردوەتەوە "پارتی داوای لە کازمی کردووە جیاوازی نەکات لە کابینەکەیدا و مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق پارێزراو بێت".

.

 پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەردەوامبوونی هێزە سیاسیە شیعییەکان لە فشارکردن بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی پشک پشکێنە وادەکات چارەنووسی کابینەکەی کازمی هەمان چارەنووسی کابینەکەی عەلاوی و زورفی هەبێت".