گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى دانیشتنى نائاسایی پەرلەمان و بانگهێشتکردنى سەرۆکى حکومەت دەکرێت

2020.04.27 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
داواى دانیشتنى نائاسایی پەرلەمان و بانگهێشتکردنى سەرۆکى حکومەت دەکرێت

ناس کورد-

یانزە ئەندامى پەرلەمانى کوردستان داواى ئەنجامدانى دانیشتنى پەرلەمان و بانگهێشتکردنى سەرۆکى حکومەت دەکەن بۆ تاوتوێکردنى پرسی دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان داوایانکردووە، پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان و دۆزینەوەی هەرچی زووە چارەسەر بۆ موچەی فەرمانبەران.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناكرێت حكومەت موچەی فەرمانبەران نەداو دۆخی هاوڵاتی بەوجۆرە لە ئاستێكی خراپدابێت و پەرلەمان كۆنەبێتەوە بێدەنگی هەڵبژێرێت.

.

دەقى یاداشتەکە:

بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان -عێراق

‎بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

.

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان و دۆزینەوەی هەرچی زووە چارەسەر بۆ موچەی فەرمانبەران.

.

‎چونكە ناكرێت حكومەت موچەی فەرمانبەران نەداو دۆخی هاوڵاتی بەوجۆرە لە ئاستێكی خراپدابێت و پەرلەمان كۆنەبێتەوە بێدەنگی هەڵبژێرێت.

.

‎دیاری ئەنوەر حمە ڕەحیم

‎سۆران عومەر

‎سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

‎ئەبوبەكر عومەر عبدللە( هەڵەدنی)

‎جەلال محمد

‎هلز احمد محمد

‎سیروان بابان

‎ڕوپاك احمد

‎مەم بورهان قانع

‎سیپان ئامێدی

‎گۆران عمر علی