گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەرێم مەترسی لە حاڵەتێکى نوێی کۆرۆنا لە هەولێر هەیە

2020.04.27 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم مەترسی لە حاڵەتێکى نوێی کۆرۆنا لە هەولێر هەیە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى یەکێک لە حاڵەتەکانى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەولێر بە "مەترسی" ناودەبات بەوپێیەى کە سەرچاوەى توشبوونى نادیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

لەماوەى دوو رۆژدا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم تۆمارکردنى حەوت حاڵەتى نوێی توشبوونى کۆرۆناى لە هەولێر ڕاگەیاندووە، کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (46) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانە و پێشەکەی نەجارە و لەلایەن پزیشکانەوە گومانی لێکراوە و پشکنینی بۆ کراوە.

.

محەمەد قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "یەکێک لەو توشبووانە کە لە کەسنەزان تۆمارکراوە جێگەى مەترسییە، بەو پێیەى سەرچاوەى توشبوونى نادیارە".

.

وتیشى، "ئەو توشبووە لەکاتى سەردانیکردنى بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان گومانیان لێکردووە و پشکنینان بۆ کردووە و دەرکەوتووە کە توشى کۆرۆنا بووە".

.

محەمەد قادر باسى لەوەشکرد، دواى تۆماکردنى ئەو توشبووە، ئەو ناوچەیەى توشبووەکەى لێ نیشتەجێ بووە کەرەنتین کراوە.

.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 352 حاڵەت، کە 320 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆیەوە مردوون.