گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق 27 توشبووى نوێی کۆرۆنا تۆمارکرد و کەسێکیش گیانى لەدەستدا

2020.04.27 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 27 توشبووى نوێی کۆرۆنا تۆمارکرد و کەسێکیش گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 27 توشبووى نوێی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانى توشبوویەکى ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی نیسانی 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو هەزار و 311 پشکنین کراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 73782 پشکنین.  

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 27 توشبووى دیکە تۆمارکراون بەم شێوەیە:

بەغدا: 8

نەجەف: 1

بەسرە: 1

موسەنا: 7

سلێمانی: 3

هەولێر 7

.

وەزارەتى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکردووە، هەروەها ئەمڕۆ حاڵەتێکى مردن لە نەجەف تۆمارکراوە، 23 توشبووش چاکبوونەتەوە.

.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتەکە، تا ئیستا 1847 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون کە 88 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 1286 کەسیان چاکبوونەتەوە.