ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی سێ توشبووی تری کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند و سەرجەم ئەو توشبووانەى ئەمڕۆ تۆمارکراون گەیشتە هەشت کەس.
.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی نیسانی 2020، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران کە ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتووی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
.
هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.
..
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، چوار لە تووشبووان لە هەمان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە کە ئافرەتێكی تەمەن 36 ساڵ و سێ منداڵی تەمەنەکانیان 11 و 15 و 16 ساڵانن دانیشتووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان، تووشبووەکەی پێنجەم پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیارییە و بەرکەوتەی تووشبووێکی دوێنێی شاری هەولێرە.
.
لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 352 حاڵەت، بەڵام 320 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆیەوە مردوون.
.