گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى دواکەوتنى موچەوە نەخۆشخانەیەک لە شارەزوور چۆڵکرا

2020.04.27 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى دواکەوتنى موچەوە نەخۆشخانەیەک لە شارەزوور چۆڵکرا

ناس کورد-

 

نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزور ئەمڕۆ بۆ ماوەى نیو کاتژمێر لەلایەن کارمەندەکانییەوە چۆڵکرا، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر دواکەوتنى دابەشکردنى موچە لەلایەن حکومەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

کەمال کاکە ئەحمەد، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دواى ئەوەى پزیشکە موقیمەکان لەسەر ئاستى سلێمانى و هەڵەبجە مانگرتنیان ڕاگەیاند وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر دواکەوتنى موچە، ئێوارەى ئەمرۆ کارمەندەکان، نەخۆشخانەکەیان چۆڵکردووە.

.

وتیشى، "دواى چۆڵکردنى نەخۆشخانەکە بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بە تەکلیفى بەرێوەبەرى نەخۆشخانەکە کارمەندەکان گەڕاونەتەوە نەخۆشخانەکە".

.

کەمال کاکە ئەحمەد باسى لەوەشکرد، سبەینێ سەندیکا کۆدەبێتەوە و کارمەندەکان چاوەڕوانى بڕیارى ئەوانن بۆ ئەوەى لەکارکردن بەردەوام بن یاخود دوبارە ناڕەزایی دەرببڕنەوە.