گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەکی نزیک لە کازمی بۆ ناس کورد: ئەو هەواڵانە هەمووی ناڕاستن

2020.04.27 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەکی نزیک لە کازمی بۆ ناس کورد: ئەو هەواڵانە هەمووی ناڕاستن

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتى عێراق هەموو ئەو دزەپێکراوانەى ڕەتکردەوە کە باس لە پۆزشی ناوبراو دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەویش لەدوای ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە مستەفا کازمی بە ناس کوردی وت، "دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە کەشێکی ئەرێنیدا بەردەوامە و لە قۆناغی کۆتاییدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەى تاوەکو پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات."

.

ئەو سەرچاوە وتیشی، "وەک هەموو دانوستانێکی تر کۆسپ و تەگەرە هەن بەڵام بە گفتوگۆی بنیادکەر تێدەپەڕێنرێن"

.

وتیشی، "ئەو دۆخە سەختەى عێراق پێیدا تێدەپەڕێت جا لەسەر ئاستی قەیرانی دارایی، دەرئەنجامەکانی پەتای کۆرۆنا و ئاڵنگاری ئەمنی بەهۆی دەستێوەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتی پێویستی بە هەوڵ و هەماهەنگی لایەنەکان هەیە و دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی وڵات."

.

ئەوە لەکاتێکدا چەند پەرلەمانتارێکی لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی شیعە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، کازمی و تیمەکەى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا ناکۆکییان زۆرە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە پۆزش بهێنێتەوە لە پێکهێنانی کابینەکە هاوشێوەى عەدنان زورفی و محەمەد عەلاوی.