گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

2020.04.27 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی نیسانی 2020، ڕایگەیاند،  چوار لە تووشبووان لە هەمان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە کە ئافرەتێكی تەمەن 36 ساڵ و سێ منداڵی تەمەنەکانیان 11 و 15 و 16 ساڵانن دانیشتووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان، تووشبووەکەی پێنجەم پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیارییە و بەرکەوتەی تووشبووێکی دوێنێی شاری هەولێرە.

 

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 352 حاڵەت، بەڵام 320 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆیەوە مردوون.