گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا میلیاردێرەکانی زیاتر دەوڵەمەند کرد.. بزانە چۆن

2020.04.27 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا میلیاردێرەکانی زیاتر دەوڵەمەند کرد.. بزانە چۆن

ناس کورد-

 

گەرچی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئابوری جیهانی توشی زیانێكی زۆر كردەوە و بەشێك لە کۆمپانیاکانی داتەپاند و دەیان ملیۆن كەس كارەكانیان لەدەستدا، بەڵام بووە دەرفەتێكیش بۆ زیاتر دەوڵەمەندبوونی چەند سەرمایەدارێكی دیاری ئەمریكا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەپێی ڕاپۆرتێكی پەیمانگای لێكۆڵینەوەی سیاسیی ئەمریكا، لەماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا لە ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاتر لە 26 ملیۆن هاوڵاتی ئەمریكی پیشەكانیان لەدەستداوە، بەڵام ملیاردێرەکانی زیاتر دەوڵەمەند بوون  كە ڕێژەكەیان ناگاتە 1% و قازانجێكی زۆریان لەو ماوەیەدا كردووە و 208 ملیار دۆلاری دیكەیان خستووەتە سەر سامانەكەیان.

.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لە 18ی مانگی ئازاری ڕابردووەوە تاوەكو 22ی ئەم مانگە (نیسان)، بەڕێژەی 10.5% سەروەت و سامانی ئەو چینە سەرمایەدارانەی ئەمریكا گەشەكردنی بەخۆوە بینیوە.

.

پەیمانگاكە باسی لەوەشكردووە، هەشت ملیاردێری ئەمریكا سەروەت و سامانەكەیان لەو ماوەیەدا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار زیادیکردووە، لەوانەش جیف بیزۆس، سەرۆكی جێبەجێكار و دامەزرێنەری ئەمازۆن و هاوسەرەكەی، ئەریك یوانی، سەرۆكی دامەزراوەی زووم، ستیف پاڵمەڕ، سەرۆكی پێشووی مایكرۆسۆفت، هەروەها سەرۆكی جێبەجێكاری هەردوو كۆمپانیای تسلاوسپێش و ئەیلۆن ماسك.

.

بەپێی میدیایەكی ئەمریكیش، بانكەكانیش سودمەندی گەورە بوون لەدۆخی ڕزگاربوون لە داكشانی ئەمدواییە و ڕۆڵی باشیان گیڕاوە و 10 ملیار دۆلاریان لەدەرامەتی قەرزە كەڵەكە بووەكانی حكومەت كۆكردۆتەوە.