ناس کورد-
پەڕلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمە ئاشكرایکرد، لە دواهەمین كۆبونەوەی كازمی و لایەنە سیاسییە شیعەكاندا كاندیدە وەزارییەكانی كابینەكەی ڕەتكراونەتەوە، دەشڵێت، پێش متمانەدان پێی كابینەكەی كازمیش لەباردەچێت.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سالم تەفیلی، پەڕلەمانتاری ڕەوتی حیكمە لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، لەدوا كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكان لەگەڵ مستەفا كازمی دا، كاندیدە وەزارییە سیادییەكانی كابینەكەی ڕەتكراونەتەوە.
،
ئاماژەی بەوەشكردووە، كازمیش بەڵێنیداوە تێیبینەكان بەهەند وەربگرێت و دووبارە ناوی تر لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕەچاوكردنی كاتی دەستوری پێشكەش بكات.
،
ئەو پەڕلەمانتارە وتوشییەتی، ململانێ بۆ بەدەستهێنانی غەنیمەتە سیاسیی و پشک پشكێنەی حزبی و گروپەكان پێش متمانەی پێدانی كابینەكەی كازمیش لەباردەبەن.
،
پێشتریش باسم خەشان، پەرلەمانتاری عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندبوو، ململانێیەكی توند لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا هەیە بۆ بەدەستهێنانی چەند وەزارەتێكی خزمەتگوزاری ناسیادی كە شوێنی بەدەستهێنانی پارە و گرێبەستن.
،
ئەمە لەکاتێکدایە، پێش کازمی، هەریەک لە محەمەد تۆفیق عەلاوی و عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕاسپێردران و هەردووکیان شکستانهێنا لە پێکهێنانی کابینەکە، بۆیە لە ئەگەری شکستهێندا، کازمی دەبێتە سێیەمین قوربانی پۆستەکە.