گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکى ئەو چەکدارەى داعش کە لەژێر تینى گەرماى هاویندا کچێکى ئێزیدى خنکاند

2020.04.27 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى ئەو چەکدارەى داعش کە لەژێر تینى گەرماى هاویندا کچێکى ئێزیدى خنکاند

ناس کورد-



لەناو هۆڵى دادگادا و بە شاردنەوەى دەموچاوى وەستابوو، رەنگە بەهۆى ترسییەوە بووبێت لەو سزایەى چاوەڕوانى دەکات بەهۆى ئەو کارە دڕندانەیەى بەرانبەر کچە منداڵێکى ئێزیدى ئەنجامیدا، لەکاتى دەستبەسەراگرتنى شنگال لایەن داعشەوە لە اڵى ٢٠١٤.

,

ئەو تۆمەتبارە کە ڕۆژى هەینى لەبەردەم دادگاى فرانکفۆرتى ئەڵمانیا ئامادەبوو، تۆمەتبارە بە خنکاندنى کچە منداڵێکى ئێزیدى تەمەن سێ ساڵ و نیو لەبەر تینى گەرماى ٥٠ پلەیی شنگالدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەسەڵاتدارانى دادوەرى ئەڵمانیا ڕەتیانکردوەتەوە ناوى تۆمەتبارەکە ئاشکرابکەن، بەڵام ماڵپەڕى عەرەبییە لەزارى چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە ناوى ئەبو معاوییە و چەکدارى داعش بووە.

,

ئەبو معاویە کە ناوى تەواوى تەها جەمیلییە و تەمەنى ٣٧ ساڵە خەڵکى شارى فەلوجەیە و پێگەیەکى دیارى لەناو ڕێکخراوى داعشدا هەبووە دواى ئەوەى لەساڵى ٢٠١٣ چووە ریزى ئەو رێکخراوەوە.

,

بەوتەى سەرچاوەکان، ئەو چەکدارە بەهۆى رۆڵى لە شەڕکردن دژى هێزە عێراقییەکان، پێگەیەکى گرنگى هەبووە لەناو داعشدا و ئەو رێکخراوە ژنێکى ئەڵمانى بەناوى جينفير فينيش پێبەخشیوە.

,

هەروەها داعش دایک و کچێکى ێزیدى پێبەخشیوە بۆ ئەوەى وەکو خزمەتکار لەماڵەکەیان کاربکەن.

,

دواى شەڕى کۆنترۆڵکردنەوەى فەلوجە، جەمیلى و جینیفەر هەڵهاتن بۆ تورکیا، دواتر ژنەکەى چووە ئەڵمانیا و دەستگیرکرا و زانیارى لەسەر مێردەکەى ئاشکراکرد ، دواتر ئەویش لەکاتى تیپەڕینى لەروبارى ئیجە و گەیشتنى بە ئەسینا لەلایەن یۆنانەوە دەستگیرکرا و ڕادەستى ئەڵمانیا کرا.

,

سامان داود ڕۆژنامەنوسى ئێزیدى دەڵێت، جەمیلى دایک و کچە ئێزیدییەکەى ئەشکەنجە دەدا، بە هێشتنەوەیان لەژێر تینى گەرماى سوتێنەرى هاویندا بۆ ماوەیەکى درێژ بەبێ ئاو، لەگەڵ ئەشکەنجەدانیان بەبەردەوامى.

,

باسى لەوەشکردووە، شەوێکیان رانیا کچە ئێزیدییەکە لەخەو هەستاوە بەهۆى ئەوەى شوێنەکەى تەڕ بووە، ئەوەش ئەو چەکدارەى داعشى توڕەکردووە و بۆ بەیانى لە ماڵەکەى بەستویەتییەوە و بەجێی هێشتووە تا لەژێر تینى گەرماى هاویندا گیانى لەدەستداوە لەبەردەم چاوى دایکیدا کە لەو کاتەدا ئەشکەنجەیداوە بەوەى پێ خاوسى بڕوات تا پێیەکانى سوتاوە. ژنە ئەڵمانیەکەشى ئاگادارى ئەو کارە بووە بەبێ ئەوەى هیچ کارێک بکات بۆ وەستاندنى.

,

ئەو دایک و کچە ئێزیدییە ساڵى ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە لەگەڵ هەزاران کەسى دیکە رفێنران و کەیسەکەیان لەلایەن رێکخراوى یەزداوە بەدواداچونى بۆ کراوە.

,

موراد ئیسماعیل بەرێوەبەرى ڕێکخراوەکە دەڵێت، ئەو دایک و کچە روبەڕووى جۆرەها شێوازى ئەشکەنجەدان بوونەتەوە، باوکى کچەکە لەلایەن داعشەوە لە شنگال کوژراوە.

,

وتیشى قسەکردن لەگەڵ دایکى کچەکە کارێکى مەحاڵە، چونکە پێویستى بە رێگەپێدانى دامەزاراوە دادوەرییەکان هەیە.