گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەناردەی شتومەك و كاڵای ئێرانی بۆ عێراق زیاد دەکات.. دەگاتە 20 ملیار دۆلار

2020.04.27 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەی شتومەك و كاڵای ئێرانی بۆ عێراق زیاد دەکات.. دەگاتە 20 ملیار دۆلار

 

ناس کورد-

بەرپرسی ڕێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئاشكرایکرد، بڕی هەناردەكردنیان تا كۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ عێراقدا دەگاتە هەشت ملیار و نۆسەد هەزار دۆلار و بۆ ساڵی ئایندەش ئاڵۆگۆڕە بازرگانیەكان دەگەیەننە 20 ملیار دۆلار.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود كەمال ئەردەكانی، بەرپرسی ڕێكخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران بەئاژانسی هەواڵی فارسی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، قەبارەی هەناردەكردنیان بۆ عێراق بەڕێژەی 29% زیادی كردووە كە دەكاتە 25 ملیۆن تەن.

.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق بەڕێژەی 21% هەناردەی شتومەك و كەرەستەی بارزگانی ئێرانی بەدەستدەگات، ئەوەش ئاستی دووەمە لەدوای چین.

.

ئەو بەرپرسەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێران وعێراق ئامانجیانە تا ساڵی 2021 بەبڕی 20 ملیار دۆلار ئاڵۆگۆڕی بازرگانی ئەنجامبدەن.

.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو شتومەكانەی كە هەناردە دەكرێن بۆ عێراق لەكوالێتی بەرزن، دەرمان و بەرهەمە لاستیكیەكان، سیرامێك و بەرهەمی ڕەق، کەرەستەی كارەبایی و ناوماڵ، هەروەها بۆری و كەرەستەی بیناسازی و بەرهەمەكانی شیرەمەنیی و پارچەكانی ئۆتۆمبیل و زۆر كەلوپەلی كشتوكاڵی تر دەگرێتەوە.

.