گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

2020.04.27 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

 

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند، کێشەی نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سیاسییە، دەشڵێت، حکومەتی هەرێم پابەندە بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا و پێویستە بەغداش پابەند بێت.

 .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (دووشەممە)، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا و سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکانی بەغدا کۆبوونەوە.

 .

لەدوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "لەبارەی ئەو کێشانەی دروست بوون، حکومەتی هەرێم پابەندە بە ڕێککەوتنە دارایی و نەوتییەکان و بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر کراوە، بۆیە پێویستە بەغداش پابەند بێت و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن".

 .

 

وتیشی: "هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە داواکارییەکانمان یاسایین و داوامان کردووە ئەو بابەتە نەکرێتە بابەتێکی سیاسی".

 .

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی ئەو کێشانە، پێشنیازمان کردووە، یاسای نەوت و گاز لە عێراق پەسەند بکرێت، کە هەموو ماف و بەرپرسیارییەتییەکان لەو یاسایە جێبکرێتەوە و کێشەکان بە هەمیشەیی چارەسەر بکرێت".

 

.