گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حکومەت کە ژنێک سەرۆکایەتی دەکات سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا ڕاگەیاند

2020.04.27 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حکومەت کە ژنێک سەرۆکایەتی دەکات سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا ڕاگەیاند

 

ناس کورد-

 

خانمە سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا سەركەوتنی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا ڕاگەیاند و دەشڵێت، چالاكییە ئابورییەكانیان دەستپێدەكەنەوە، بەڵام ژیانی كۆمەڵایەتی بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسەكە لەڕاگرتندا دەهێڵنەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسیندا ئەردێرن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، توانیویانە تەشەنەسەندنی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەکەیاندا ڕابگرن و خراپترین دۆخی پەتاكە دوور بخەنەوە.

.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پڕۆسەی بەربڵاوی ڤایرۆسەكە نەماوە و ئەو شەڕەیان بردووەتەوە، بەڵام هەر سوورن لەسەر بەئاگابوون لەو دۆخە، پێویستە هاووڵاتیانیش پابەندبن گەر خۆپارێزی و تەندروستی خۆیان دەوێت.

.

وابڕیارە ئەمڕۆ (دووشەممە)، نیوزلەندا قۆناغی چوار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە دابخات كە چوار هەفتەیە لەو قۆناغەدایە و بچێتە قۆناغی سێیەمەوە. 

.


لەقۆناغی چوارەمدا تاڕادەیەك زۆربەی كۆمپانیاكان و بازاڕ و قوتابخانەكان داخران و خەڵكی لەماڵەوە كەرەنتینە كران، تەنها بۆ كاتی زۆر پێویست نەبێت نەدەچوونە دەرەوە.

.

لەقۆناغی سێەهەمیشدا كە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە، بەوەش دەرفەت دەدرێتە كردنەوەی چێشتخانە و چەند جموجۆڵێكی بازرگانی و قوتابخانەكان بەشێوەیەكی سنوردار و چەند چالاكیەكی تر لەوانە گەڕانەوەی كرێكارەكان بۆ سەر كارەكانیان.

.

بەگوێرەى میدیاكانی ئەو وڵاتەش بەپێی ئەو قۆناغە، نزیكەی نیو ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە دەگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان.

.

سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا باسی لەوەشكردووە، ئەوان دەستدەكەنەوە بەچالاكیە ئابورییەكانیان، بەڵام ژیانی كۆمەڵایەتی خەڵكی ناكەنەوە لەپێناو خۆپاراستنیاندا.

.

باسی لەوەش كردووە، لەقۆناغی سێەمی ڕێوشوێنەكانیشدا بۆ دوو هەفتە دەمێننەوە، پێش ئەوەی حكومەت بڕیاربدات بچنەوە قۆناغی دووەمی ڕێوشوێنەكان.

.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا ئەوە ناگەیەنێت كە هیچ حاڵەتێكی توشبوون تۆمار نەكرێت.

.

تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە نیوزلەندا هەزار و 469 حاڵەتی توشبو  و ژمارەی گیانلەدەستدانیش 19 حاڵەت بووە.

.