ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمیش مامناوەند و فێنک دەبێت.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 27ی ئاداری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، 24 پلە دەبێت و لە سلێمانی21 پلە، هەروەها لە دهۆک 23 و لە کەرکوکیش 26 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.
.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ سێشەممە، ڕەوشی کەشوهەوا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، تەنها پلەی گەرمی یەک پلە بەرزدەبێتەوە.
.