گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەئەگەری دوركەوتنەوەی كیم جۆنگ ئۆن پەیوەندییەكانی ئەمریكا و كۆریا بەرەو كوێ؟

2020.04.27 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەئەگەری دوركەوتنەوەی كیم جۆنگ ئۆن پەیوەندییەكانی ئەمریكا و كۆریا بەرەو كوێ؟

 

ناس کورد-

 

دیارنەمانی کیم جونگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور بووەتە باسوخواسی زۆرینەی میدیا جیهانییەکان و ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانیش بڵاویکردووەتەوە، دیارنەمانی کیم بەهەر هۆکارێک بێت وەرچەرخانێكی گەورەیە لەو وڵاتەدا كە نازانرێت ئایندەكەی بەرەو كوێ هەنگاو دەنێت، بەتایبەت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا. 

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



لەدوای دەستبەرکاربوونی دۆناڵد تڕەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، توانی گۆڕانكارییەكی بچوك بەسەر پەیوەندییەكانی ئەمریكا و كۆریای باكووردا بهێنێت و سێ جار لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە و هەردوو وڵات گەیشتنە رێكەوتنێك بەمەبەستی داماڵینی چەكی ئەتۆم لە كۆریای باكور، بەڵام جێبەجێ نەكرا. 

.

بەگوێرەى ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی تایمی بەریتانیی، مردنی كیم جۆنگ ئۆن یاخود دوركەوتنەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی وڵاتەكەی واتا سەرۆكی ئەمریكا بەرەیەك لەدەستدەدات كە چەند جارێك بەمدواییانە وتوێژی لەگەڵ كردووە و بۆ یەكەمجار كۆبونەوەی لوتكەی ساڵی 2018ی لەسەنگاپورە ئەنجامدا.

.

لەمانگی شوباتی ساڵی 2019 جارێكی دیکە تڕەمپ و كیم كۆبونەوەی لوتكەیان لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجامدا، بەڵام لەماوەی یەك كاتژمێردا  بێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هات، ئەوكات كیم ئەوەی ڕاگەیاند، داوای لەواشنتن كردووە پێش هەر وتووێژێك سزا قورسەكان لەسەر پیونگ یانگ هەڵبگرێت پێش ئەوەی ئەوان سازش لەسەر چالاكیە موشەكییە ئەتۆمییەكانیان بكەن، بەڵام واشنتن سوور بو لەسەر وازهێنانی كۆریا لە خەزێنە ئەتۆمییەكانی پێش سوككردنی سزاكان.


.

جاری سێیەمیش سەرۆكی ئەو دوو وڵاتە لەنێوان هەردوو كۆریادا یەكیان بینی، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێك لەسەر ئەو پرسانەی تاوتوێیان كرد ڕووینەدا، بەڵام تڕەمپ ئەوەی ڕاگەیاند، كۆریای باكور جارێكی دیکە تاقیگە موشەكییە ئەتۆمییەكانی وەك ساڵانی ڕابردوو ئەنجامنادات، سەرەڕای ئەوەی گوێ لەجۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی ناگرێت كە پاڵی پێوە دەنێت بۆ بژاردەی سەربازی وەك لە دیپلۆماسی لەگەڵ كۆریادا.


.

بەگوێرەى ڕۆژنامەكە، وتوێژی تڕەمپ و كیم هیچ شتێكی بەدینەهێناوە، بەهۆی ئەوەی ئەمریكا جدی نیە بۆ ڕێكکەوتنێكی ئەتۆمی گەورە لەناوچەی ئاسیادا و كیمیش بەهەمان شێوەیە وتووێژەكانی ئەنجامداوە.

.

هەر بەپێی لێكدانەوەكانی ڕۆژنامەكە، لەكاتی دوركەوتنەوەی كیم جۆنگ ئۆن لەگۆڕەپانی سیاسی بەهەر هۆكارێكەوە بێت، ئەوا تڕەمپ یەكێك لەكارتە براوەكانی لەبەردەم دەنگدەرانیدا لەدەستدەدات، بەهۆی ئەوەی خۆی بەپیاوی ڕێكکەوتنەكان وەسفدەكات، لەچارەسەركردنی كێشەیەكەوە بۆ كێشەیەكی تر هەنگاو دەنێت، بەو پێیەی ئەو ئەزمونی لەبواری بازرگانی و كاردا هەیە.


.

بەڵام ئەوەی زیاتر پرسیارەكە دەوروژێنێت لەئێستادا، ئایندەی دەسەڵاتە لەكۆریای باكووردا، ئایا بەشێوەیەك دادەمەزرێتەوە پەیڕەوی بەرنامەیەك پێچەوانەی ئەمریكا و ئەوروپا بەتەواوەتی بکات؟ یاخود كێ دەبێتە شوێنگرەوەی كیم جۆنگ؟.

.

 پێشبینەكان بۆ ئەوە دەچن خوشكەكەی جێگەی بگرێتەوە چونكە مناڵەكانی كیم ئێستا بچوكن، بەگوێرەی ڕاپۆرتە جیهانییەکانیش، خوشکەکەی کیم هاوشێوەی براکەی دیکتاتۆرێکی بێ بەزەییە. 

.