گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرى هەر توشبويەكى كۆرۆنا چەندى تێدەچێت؟ (ئەمریکا و هەرێمى کوردستان) بە نموونە

2020.04.27 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرى هەر توشبويەكى كۆرۆنا چەندى تێدەچێت؟ (ئەمریکا و هەرێمى کوردستان) بە نموونە

 

ناس کورد- 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ لەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنا كەرتى تەندروستى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا سەدان مليار دۆلار خەرجيەتى و پەستانەكانيش لەسەر ئەو كەرتە بەردەوام زياد دەكات ئەوەش بەهۆى كەمى پيێداويستى پزيشكيەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەکە كە توێژەرانى زانكۆى نيويۆرك ئەنجاميانداوە و ڕۆژنامەى "دەيلى مەيڵ"ى بەرتيانى بڵاويكردوەتەوە، لەوانەيە تێچوى چارەسەرى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بگاتە 654 مليار دۆلار.

.

لەئێستادا سيستمى تەندروستى ئەمريكا بەهۆى زۆرى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆناوە پەستانێكى زۆرى لەسەرە و بەهۆى ئەوەشەوە دەناڵێنێت، ئەوەش بەهۆى نەبونى جێگە و پێداويستى تەواو بۆ ئەو هەموو نەخۆشە، بەتايبەتى كەمى ئامێرى هەناسەدانى دەستكردن وقەرەوێڵە و پێداويستيەكانى تريش.

.

توێژەرەکان باس لەوە دەكەن، ڕێژەى ناوەندى چارەسەرى يەك توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا 3 هەزار و 45 دۆلارە، ئەوەش چوار هێندەى تێچوى چارەسەرى توشبويەكى ئەنفلۆنزاى ئاساييە، ئەگەر 80%ى ئەمريكيەكان توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بن لەگەڵ لەبەرچاوگرتنى تێچوى پێداويستيەكانى ترى وەك ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد و خراپبونى سيەكان و ئەندامەكانى تر ئەوا تێچووى كۆرۆنا لەسەر ئەمريكا 654 مليار دۆلار دەبێت.

.

دكتۆر "بروس.ى.لى" مامۆستاى سياسەتە تەندروستيەكان و ئيدارەدان لە زانكۆى نيويۆرك و نوسەرى لێكۆڵينەوەكە دەڵێت، تائێستا خەڵك دەڵێن كە ڤايرۆسى كۆرۆنا وەك ئەنفلۆنزا وايە و هەندێكى تريش دەڵێت تەنها هەڵامەتێكە، بەڵام تەواو پێچەوانەيە و چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆنا تێچووى زۆر زياترە لە چارەسەرى ئەنفلۆنزا، چونكە تێچوەكانى دواى چاكبونەوەش بەردەوام دەبن و تەنانەت دواى پەتاكەش بەردەوام دەبن.

.

نمونەى گريمانەيەك

شارەزايان گريمانەيەكيان گەشەپێداوە كە تێيدا باس لە ڕێژەكانى توشبونى هاوڵاتيانى ئەمريكا دەكات بە ڤايرۆسەكە و تێچوى چەند دەبێت.

.

ئەنجامى گريمانەكە باس لەوەدەكات، تێچوى يەك توشبوى ڤايرۆسەكە 3045 دۆلارە، لەئەگەرى حسابكردنى تێچوى ئاسەوارە درێژخانەكانى وەك خراپبونى سيەكان و ئەندامەكانى ترى جەستە تێچوەكە بەرز دەبێتەوە بۆ 3994 دۆلار.

.

رونيشكراوەتەوە، ئەگەر 20%ى دانيشتوانى ئەمريكا توشبوى كۆرۆنا ببن ئەوا تێچوى پزيشكى 163 مليار و 400 مليۆن دۆلار دەبێت و تێچوى تريش دەگاتە 214 مليار و 500 مليۆن دۆلار.

.

ئەگەر 50% دانيشتوانى ئەمريكا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا ببن ئەوا تێچوى پزيشكى ڕاستەوخۆ 408 مليار و 800 مليۆن دۆلار دەبێت، ئەگەر 80% ى دانيشتوان توشببن ئەوا  تێچوى ڕاستەوخۆ دەگاتە 654 مليار دۆلار.

.

تائێستا نزيكەى 3 مليۆن كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و زياتر لە 200 هەزاريان گيانيان لەدەستداوە، ئەمريكاش زەرەرمەندترين وڵاتى جيهانە و بە تەنها نزيكەى يەك مليۆن توشبوو و زياتر لە 54 هەزار گيانلەدەستدانى تۆمار كردوە.

.

هەرچى سەبارەت بە هەرێمى كورستانيشە، بەپێی بەیاننامەيەكى وتەبێژی حكومەتى هەرێمى كوردستان زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلار لە مانگی ڕابردوو و ئەم مانگەدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا خەرج كراوە و 1 ملیار و 450 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ خەرج كراوە.

.

بەپێى داتاكان كە تا ئەو كاتە لە هەرێمى كوردستان 337 توشبوى ڤايرۆسەكە هەبو، ئەگەر ژمارەكە دابەش بكرێت بەسەر ژمارەی نەخۆشەكاندا هەر توشبویەك نزیكەی 39 هەزار دۆلارى  بۆ خەرج كراوە، ئەمە بەلەبەرچاوگرتنى ئەو كەسانەى لە دەرەوەى وڵات گەڕاونەتەوەو كەرەنتين كراون.

.