گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا جارێکی دیکە و کۆتا مۆڵەت بە عێراق دەدات

2020.04.27 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا جارێکی دیکە و کۆتا مۆڵەت بە عێراق دەدات

ناس کورد-

ئەمریکا ماوەی یەک مانگی دیکە مۆڵەتی کڕینی کارەبا و غازی سروشتی لە ئێران بۆ عێراق درێژکردەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، تازەکردنەوەکە تەنها بۆ یەک مانگە.

 .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "مایک پۆمپیۆ، مۆڵەتی کڕینی  کارەبا و غازی سروشتی لە ئێران بۆ عێراق درێژکردووەتەوە".

  .

وتیشی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو ماوەیەی داوەتە عێراق تا کاتی پێبدات بۆ پێکهێنانی حکومەتێک و بۆ ماوەی یەک مانگە، واتە لە 26ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت.

  .

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئەمەریکا بۆ ماوەی سێ مانگ رێگەی بە عێراقدا بەردەوام بێت لە کڕینی کارەبا وغازی سروشتی لە ئێران و ئەو ماوەیەش کۆتایی هات.

  .

عێراق رۆژانە بۆ بەرهەمێنانی دوو هەزار و 500 میگاوات کارەبا، پێویستی بە کڕینی 28 ملیۆن پێ سێجا گاز لە ئێران هەیە.

 .