گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سنورەكانى عێراق لەلايەن گروپە تایفییەکان كۆنترۆڵ دەكرێت.. مەسجێکى ئێران بۆ عێراق

2020.04.27 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
سنورەكانى عێراق لەلايەن گروپە تایفییەکان كۆنترۆڵ دەكرێت.. مەسجێکى ئێران بۆ عێراق

 

ناس کورد- 

ميليشيا شيعەكانى نزيك لە كۆمارى ئيسلامى ئێران بەردەوامن لە بينينى ڕۆڵى سەرەكى لەسەر سنورەكانى عێراق، ئەوەش بە بيانوى شەڕ دژى داعش.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسە هەواڵيەكانى ئێران بڵاويانكردەوە، پرۆسەكانى پاكسازى دژى شانەكانى ڕێكخراوى داعش لە پارێزگاى ئەنبارى هاوسنورى سوريا ئەنجام دراوە ئەوەش لە پشوى كۆتايى هەفتەى ڕابردودا کە دووەم پڕۆسەى لەو جۆرەيە لەم مانگەدا لەناوچە سنوريەكان ئەنجام بدرێت.

.

بەڵام لەژێر ئەم بيانوەدا يەكەكانى حەشدى شەعبى بەردەوامن لە كۆنترۆڵكردنى خاڵە سنوريە گرنگەكان، ئەوەش بەپێى زانياريەكانى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەى "جيروزاليم پۆست"ى ئيسرائيلى.

.

ئاژانسى تەنسيمى ئێرانى بڵاويكردوەتەوە، بەگوێرى ئەو پڕۆسانەى ئێستا بەڕێوەدەچن سەركردايەتى پڕۆسەكانى حەشدى شەعبى چەندين پرۆسەى پێشوەختەيان ئەنجامداوە بۆ سەر شانەكانى ڕێكخراوى داعش، ئەو حەشدە بەردەوامە لە پرۆسەكانى گەڕان بەدواى مين و بۆمبە چێنراوەكاندا.

.

چەكدارانى داعش لە چەندين ناوچە لە چالاكيەكانيان بەردەوامن بەتايبەتى لەناوچە سنوريەكانى عێراق، ئەوەش دواى تێپەڕبونى دوو ساڵ بەسەر ڕاگەياندنى شكستهێنان بە ڕێكخراوەكە لەلايەن حكومەتى عێراقيەوە بە هاوكارى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى.

.

لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كەمبونەوەى ژمارەى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى كە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا سەرۆكايەتى دەكات، مەترسى ئەوە دروستبوە كە داعش جێپێى خۆى بەهێز بكات و حەشدى شەعبيش ئەوە بقۆزێتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنى سنورەكان بەتايبەتى لەگەڵ سوريا و ئێراندا.

.

هەروەها گرژيەكانى نێوان ئەمريكا و ئێران بونە هۆى ئەوەى هێزەكانى ئەمريكا چەندين گورزى سەربازى لە حەشدى شەعبى بوەشێنن، ئەوەش دواى ئەوەى چەند يەكەيەكى ناو ئەو حەشدە چەند جارێك بەرژەوەنديەكانى ئەمريكايان لەسەر خاكى عێراق كردە ئامانج.

.

لاى خۆشيانەوە ئەندامانى ڕێكخراوى بەدر كە بەشێكن لە حەشدى شەعبى و زۆر نزيكن لە كۆمارى ئيسلامى ئێرانەوە باس لەوەدەكەن كە بە وردى چاودێرى جوڵەكانى هێزەكانى ئەمريكا دەكەن لە پارێزگاى ئەنبار.

.

ئەمريكا لە چەند بنكەيەكى سەربازى عێراق پاشەكشەى كردوە، بەڵام حەشدى شەعبى و دەزگا ڕاگەياندنەكانى ئێران چەندين پڕوپاگەندەيان بڵاوكردوەتەوە كە باس لەوە دەكەن ئەمريكا دواى جێهێشتنى ئەو بنكانە توندڕەوەكانيان لەپاش خۆيان جێهێشتوە.

.

ئەمەش لەچوارچێوەى بەشێك لەو تۆمەتانەيە كە ئاراستەى ئەمريكا دەكرێت بەوەى پشتگيرى ڕێكخراوى داعش دەكات و ڕاهێنانيان پێدەكات ئەويش لە ناوچە سەر سنوريەكان لەگەڵ سوريا.

.

بەپێچەوانەى ئەو تۆمەتانەوە ڕۆژنامەى "جيروزاليم پۆست" ى ئيسرائيلى حەشدى شەعبى بەوە تۆمەتبار دەكات كە هاوكارى چەكدارانى داعش دەكات ئەوەش بە گواستنەوەيان لە سورياوە بۆ ناوچەكانى چالاكيەكانيان لە كەركوك و چەند ناوچەيەكى ترى عێراق.

.

ڕۆژنامەكە باسى لەوەشكردوە، لەوانەيە چيرۆكە ڕاستەقينەكە زۆر لەوە ئاڵۆزتر بێت، لەوانەيە نە ئەمريكا و نە حەشدى شەعبى و نە ئێرانيش هاوكارى داعش نەكەن، بەڵكو ڕێكخراوەكە كاتێك بەهێز دەبێت كە بۆشايى لە دەسەڵاتدا هەبێت.

.

بەپێى بۆچونەكان، گرژى و ناكۆكيەكانى عێراق بەتايبەتى لەسەر حكومەت و نەبونى حكومەتێك بە هەموو دەسەڵاتەكانيەوە بەهۆى ناكۆكى و ڕێكنەكەوتنى نێوان حزبە سياسيەكان بوەتە هۆى ئەوەى ڕێكخراوى داعش لە كارەكانى بەردەوام بێت.

.

ڕۆژنامەكە پێشى وايە، ئەو نامەيەى ئێران و حەشدى شەعبى لەڕێگەى پڕۆسەكانيەوە لەسەر سنورەكانى سوريا، ئەردەن و سعوديە ئاراستەى دەكەن ئەوەيە كە ئەوانن سنورەكان بەڕێوە دەبەن نەك سوپاى عێراقى و يەكە عێراقيەكانى تر.

.

لەو ڕێگەيەشەوە دەتوانن هاوكاريیەكانى ئێران لە چەك و پێداويستى لە دەروازەى سنورى قائمەوە بگوازنەوە سوريا بۆ بنكەى ئيمام عەلى لە نزيك ئەلبوكەمال.

.

كەمكردنەوە سوپاى عێراق و ڕادەستكردنى سنورەكان و ئەنجامدانى هێرشەكان و پرۆسەى سەربازى بە حەشدى شەعبى دەبێتە هۆى ئەوەى سنورەكان ڕادەستى ميليشيا تاييفيەكان بكرێت، ئەوەش بە پێچەوانەى سوپاى عێراقيەوە كە بە هێزێكى نا تاييفى وەسف دەكرێت.

.

"جيروزاليم پۆست" پێشى وايە، لەكاتێكدا سوپاى عێراقى چەندين ساڵە ڕاهێنانى پێدەكرێت بۆ ئەنجامدانى پرۆسەكانى دژى ڕێكخراوى داعش، بەڵام حەشدى شەعبى دەيەوێت لەو پرۆسە سەربازيانە پشكى شێرى بەركەوێت و كۆنترۆڵى ناوچە دەشتەكيەكان بكات و ئەو كۆنترۆڵەش بۆ ئامانجى سياسى و ئابورى بەكاربهێنێت.

.

حەشدى شەعبى لە گروپەكانى نزيك لە كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ شەڕى دژى داعش پێكهێنرا، وەك گروپەكانى ڕێكخراوى بەدر، بزوتنەوەى حزبوڵڵا، كەتيبەكانى حزبوڵڵا و عەسائيبى ئەهلى حەق، سەركردەى هەندێك لەو گروپانە پێشتريش لە ڕيزەكانى سوپاى پاسدارانى ئێران لەساڵانى هەشتاكاندا خزمەتيان كردوە و شەڕى دژى ڕژێمى سەدام حسێنيان كردوە.

.

هەندێك لەو گروپانە لەنێوان ساڵانى 2005 بۆ 2009 شەڕى دژى سوپاى ئەمريكايان كردوە، لاى خۆشيەوە واشنتۆن چەندين گروپى ناو حەشدى شەعبى لە ليستى گروپە تيرۆرستيەكان داناوە.

.