ناس کورد-
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا تیمی پارێزەرانی خۆبەخش لە هەولێر ڕایانگەیاند: "تا ئێستا لە چاوەروانی هێنانەوەی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند دا بوین لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی کە لە گرتوخانە بیهێنینەوە کە بە بریاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە کەفالەتی 6 ملیۆن دینار ئازاد کرابوو".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەیان بەوەشکردووە: " بەڵام ئەمجارەیان بە هۆی سکاڵایەکى تر کە لە لایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کە لە ڕێگای داواکاری گشتی تۆمارکراوە لەدژی، بۆیە جارێکیتر ڕاگیرایەوە و چارەنوسی دواخرا".
.
تیمی پارێزەرانی خۆبەخش ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ئەمڕۆوە لەگەڵ تیمی پارێزەران لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون.
.
ئەمە لەکاتێکدایە، پاش دووجار دەستگیرکردنی لەماوەیەکی کەمدا، دوێنێ یەکشەممە، بڕیاربوو هێمن مامەند بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام پاش جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.
.