گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدانى پاسپۆرتى بەرگرى کۆرۆنا رێکخراوى تەندروستى جیهانى هێنایە دەنگ

2020.04.26 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانى پاسپۆرتى بەرگرى کۆرۆنا رێکخراوى تەندروستى جیهانى هێنایە دەنگ

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەى ئەو توشبووانەى کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە جارێکى تر توش نابنەوە، ئەوەش دواى ئەوەى هەندێ لە وڵاتان پلانى خۆیان بۆ پێدانى پاسپۆرت بەو کەسانە دەربڕى.

 .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو بەیاننامەیەى رێکخراوەکە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنى پلانێک لەلایەن چیلەوە بۆ "دابەشکردنى پاسپۆرتى بەرگرى" بۆ ئەو توشبووانەى چاکبوونەتەوە، تا بتوانن لە شوێنەکانى کار و فڕۆکەخانەکان بەکاریبهێنن.

.

هەروەها بەرپرسانى ئەمریکا و فەڕەنسا بەهەمان ئاڕاستە کاردەکەن، ئەوەش بەپێی تۆڕى فۆکس نیوزى ئەمریکى.

.

بەپێی بەیاننامەکەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، هەندێ لە حکومەتەکان پێیانوایە بوونى تەنى دژە ڤایرۆسى کۆرۆنا، رێگەخۆشکەرە بۆ پێدانى پاسپۆرتى بەو کەسانە.

.

جەختیشیکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەى کە ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە و تەنى دژە ڤایرۆسەکەیان لە جەستەدایە، بەدورن لەوەى جارێکى تر توشى ڤایرۆسەکە بن.

.

ئەوە لەکاتێکدایە وڵاتى چیلى پلانیداناوە پاسپۆرتى بەرگرى جەستە بداتە نزیکەى چوار هەزار و 600 کەس کە دواى توشبوونیان بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

.