ناس کورد-
ڕێكخراوی ئۆپیك جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكەیان بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەمانگەكانی ئایار و حوزەیراندا نرخی نەوت بۆ 40 دۆلار بەرز دەبێتەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیاكانی وڵاتەكەیدا، محمد عەرقاب، سەرۆكی ڕێكخراوی ئۆپیك و وەزیری وزەی جەزائیر ڕایگەیاند، نرخی نەوت لەمانگەكانی ئایار و حوزەیرانی داهاتوو بۆ 35 دۆلار بەرز دەبێتەوە ئەوەش لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیاری كەمكردنەوەی هەناردەكردن كە پێشتر ڕێكکەوتنی لەسەر كراوە.
.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بازاڕەكانی نەوت چەند ئاماژەیەكی ئەرێنیان پێگەیشتووە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا، ئەوەش پاش ئەوەی لەناوەڕاستی هەفتەی ڕابردودا دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی.
.
عەرقاب پاساوی بەرزبونەوەی نرخی نەوتیشی جگە لەكەمكردنەوەی هەناردەكردن، بۆ كەمكردنەوەی ڕێوشوێنەكانی دژی كۆرۆنا گەڕاندەوە لەنمونەی چین و وڵاتانی ئەوروپا كە كڕیارانی نەوتن.
.
بەپێی ڕێکكەوتنەكەی ئەندامانی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا واژۆ كرا، بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 8 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە كەمدەكرێتەوە تا كۆتایی ئەم ساڵ و تامانگی نیسانی ساڵی 2021 ئاستی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان دەبێتە 6 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
.