گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى مردووان و توشبووانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا پاشەکشەى گەورەی کرد

2020.04.26 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى مردووان و توشبووانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا پاشەکشەى گەورەی کرد

ناس کورد-

 

ئیتاڵیا لەماوەى 12 ڕۆژدا کەمترین ژمارەى گیانلەدەستدانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرد، هەروەها ژمارەى توشبووانیش رووى لە کەمبوونەوە کرد.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانى ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ 260 کەسى دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە کەمترین ژمارەى ڕۆژانەی مردنە لە 14 ى ئازارەوە.

.

هەروەها ئامارەکان دەریدەخەن ئەو وڵاتە کەمترین ژمارەى توشبوونى تۆمارکردووە لە 20 ى نیسانەوە کە 2324 حاڵەتە، لەکاتێکدا دوێنێ 2357 توشبوو تۆمارکرابوو.

.

ئامارى مردووانى ئەمڕۆ زۆر کەمترە لە ژمارەى مردووانى دوێنێ کە 415 حاڵەتى مردن بوو، ئەوەش بۆ سێیەم ڕۆژە ئامارەکە روو لە کەمبوونەوە دەکات.

.

کۆى ژمارەى مردووانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە 21 ى شوباتەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 26644 حاڵەتى مردن، کە دووەم بەرزترین ئامارى مردنە لەدواى ئەمریکا.

.

هەروەها ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە 197675 حاڵەت، کە سێیەم بەرزترین ئامارە لەسەر ئاستى جیهان دواى ئەمریکا و ئیسپانیا.

.