گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزيرى تەندروستى عێراق: ترسمان لەوەيە عێراقيەكان كۆرۆنامان لە ئەوروپاوە بۆ بگوازنەوە

2020.04.26 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزيرى تەندروستى عێراق: ترسمان لەوەيە عێراقيەكان كۆرۆنامان لە ئەوروپاوە بۆ بگوازنەوە

ناس کورد- 

جەعفەر عەلاوى، وەزيرى تەندروستى عێراق دەڵێت، ترسى ئەوەيان هەيە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو عێراقیانەوە بگوازرێتەوە كە لە وڵاتانى ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە و تواناى وەزارەتيش لاوازە و شوێنى پێويستيان نييە بۆ كەرەنتين كردنى ئەو ژمارە زۆرە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلاوى لەلێدوانێكى رۆژنامەوانيدا وتى، ترسى گەورەمان لەوە هەيە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتانى ئەوروپاوە بگوازرێتەوە بۆ عێراق، ئەوەش لەڕێگەى ئەو عێراقيانەى دەگەڕێنەوە، لەئێستاشدا گەڕانەوەيان هيچ بيانويەكى نييە.

.

باسى لەوەشكرد، دەستوەردانى زۆر لە ئيرادەى وەزارەتى تەندروستيدا هەيە، هەروەها تواناى وەزارەتەكە لاوازە و شوێنى نييە بۆ كەرەنتين كردنى ئەو ژمارە زۆرەى دەگەڕێنەوە، بۆيە دوبارە داوا لە ئەنجومەنى وەزيران و وەزارەتى دەرەوە دەكەن كە ژمارەى ئەو فڕۆكانەى لەو دەوڵەتانەوە دەگەڕێنەوە كە ژمارەيەكى زۆر توشبويان هەيە، كەمبكەنەوە.

.

وەزيرى تەندروستى عێڕاق جەختیشى كردوەتەوە، ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەوروپا بەهێزترە لەوەى كە لە عێراق هەيە، بۆيە ترسى ئەوەمان هەيە ئەو ڤايرۆسە بەهێزە بگوازنەوە عێراق، زۆرينەى ئەو عێراقيانەى دەگەڕێنەوە پێويستيان بە گەڕانەوە نييە.

.

جەعفەر عەلاوى گەشبينى خۆشى پيشاندا لەوەى كە عێراق بە سەركەوتويى لە پەتاكە دەردەچێت و كەمبونەوەى ژمارەى توشبوان دەستكەوتە بۆ عێراق.

.