گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆ هۆشداریدەداتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

2020.04.26 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆ هۆشداریدەداتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

 

 

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان هۆشداریدەداتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە نابێت  لێدوان و بڕیارەکانیان ببێتە هۆى ساردبونەوەى هاوڵاتیان لە جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە واژۆى ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى لەسەرە ڕایگەیاندووە "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تا ئێستا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نابێت سه‌رۆك یان ئه‌ندامانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان لێدوان بده‌ن به‌ره‌و ساردكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن و هه‌ر كه‌سێك به‌و ئاراسته‌یه‌ لێدوان بدات به‌رپرسیار ده‌بێت".

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، كردنه‌وه‌ی شوێنی خزمه‌تگوزاری و بازرگانی له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ دراوه‌ به‌ پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان نابێت ببێته‌ ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می له‌ رێكاره‌كانی خۆپاراستن.

.

وەزارەتى ناوخۆ بە پێویستى دەزانێت له‌ هه‌ر شوێنێك مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له‌ 1.5 مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و ده‌مامك و په‌نجه‌وانه‌ به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و خاوه‌ن شوێنه‌ خزمه‌تگواری و بازرگانییه‌كان.

.

جەختیشیکردووەتەوە کە پێویستە له‌سه‌ر ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپاراستن بكه‌ن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت.

.

وەزارەتى ناوخۆ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە كه‌ پابه‌ند بن به‌ رێنماییه‌كانی خۆپاراستن، "بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ تێپه‌ڕێنین و ناچار نه‌بین ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ داخستنی شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی".

.

هەروەها ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنى پابەندکردووە بەوەى راپۆرتێك ئاماده‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به‌ رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆى بكه‌ن.

.