گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

57 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

2020.04.26 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
57 توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 57 توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى ڕاگەیاند.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (3074) پشکنینى نوێ کراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە (71471) پشکنین.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامى پشکنینەکانى ئەمڕۆ  ( 57 ) حاڵەتى پۆزەتیفى تێدا بووە کە توشى کۆرۆنا بوون.

.

زۆرترین توشبوو ئەمڕۆ لە بەغدا تۆمارکراون بە تۆمارکردنى 29توشبوو، دواى ئەوە  بابل دێت بە 10 توشبوو، پاشان بەسرە هەشت توشبوو، موسەنا حەوت توشبوو، میسان دوو توشبوو، سەڵاحەدین یەک توشبوو.

.

وەزارەتى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکردووە، ئەمڕۆ توشبوویەکى دیکەى کۆرۆنا گیانى لەدەستداوە و 39 توشبووش چاکبوونەتەوە، 

.

تا ئێستا لە عێراق (1820) توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون کە (87) کەسیان گیانیان لەدەستداوە و (1263) کەسیشیان چاکبوونەتەوە.

.