گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کابینەکەى کازمى قۆناغى مەترسی تێپەڕاندووە ..کەى پەرلەمان متمانەى پێدەدات؟

2020.04.26 - 19:58
App store icon Play store icon Play store icon
کابینەکەى کازمى قۆناغى  مەترسی تێپەڕاندووە ..کەى پەرلەمان متمانەى پێدەدات؟

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى ڕەوتى حیکمە ڕایگەیاند، کابینەکەى مستەفا کازمى قۆناغى "مەترسی تێپەڕاندووە"، سەرۆکایەتى پەرلەمانیش پێشبینیدەکات لە ناوەراستى ڕەمەزاندا کابینەکە ڕادەستى پەرلەمان بکرێت.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتارى کوتلەى رەوتى حیکمە لە پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە "کابینەکەى مستەفا کازمى قۆناغى مەترسی تێپەڕاندووە، دواى تەوافوقى زۆربەى کوتلە سیاسییەکان لەبارەیەوە و پێدەچێت لەماوەى ٤٨ کاتژمێردا ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە".

.

وتیشى "زۆربەى ناوە پێشنیازکراوەکان لەلاى هێزە سیاسییەکان قبوڵکراون، ناکۆکى گەورە نییە لەو بارەیەوە و تەنها هەندێ تێبینى هەیە لەسەر هەندێ ناوى پێشنیازکراو".

.

پەرلەمانتارەکەى ڕەوتى حیکمە جەختیکردەوە لەسەر بوونى تەوافوق لەنێوان زۆربەى کوتلە سیاسییەکان لەبارەى کابینەکەى کازمی و تێپەڕاندنى لە پەرلەمان.

.

مستەفا کازمى کە نۆى ئەم مانگە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاسپێردرا، تا ئێستا کابینەکەى ڕادەستى پەرلەمان نەکردووە، هەرچەندە دزە بە پێکهاتەى کابینەکەى کراوە بۆ میدیاکان.

.

هاوکات بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، بڕیاربوو کازمى پێش مانگى ڕەمەزان کابینەکەى ڕادەستى پەرلەمان بکردایە، بەڵام بەشێک لەلایەنەکان لە پشتیوانیکردنى کشانەوە و دانوستانەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن و نەگەیشتوون بە ئەنجام.

.

هەروەها پێشبینیکرد کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکە لە نیوەى یەکەمى ڕەمەزاندا بەڕێوەبچێت، یان پێش کۆتایی هاتنى وادەى دەستورى.

.

بەشیر حەداد باسى لەوەشکرد، پەرلەمان پشت نابەستێت بە دەنگدانى ئەلیکترۆنى لەسەر کابینەکە، بەڵکو پەنا دەبات بۆبەکارهێنانى هۆڵێکى گەورە لە پەرلەمان، بەجۆرێک کە مەوداى پارێزراو لەنێوان پەرلەمانتاران هەبێت.

.