ناس کورد-
وەزیرێكی حكومەتی عێراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان گاڵتە بەمیكانیزمەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەكات و بە داگرتنی بەرنامەى مۆبایل دەیشوبهێنێت.
.
لە هەژمارى فەرمى خۆیدا لە فەیسبوك، بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێیكردنی عێراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێى حكومەتی عێراقەوە نوسیویەتی " بارودۆخی پێكهێنانی حكومەتی عێراق وەكو دۆخی دابەزینی بەرنامەیەكی قەبارە گەورەیە بۆ موبایلێك كە میمۆرییەكی بچوكی هەیە و دوای چەند كاتژمێرێك لەدابەزینی بەرنامەكە نامەیەك دێت و دەڵێت میمۆرییەكە بەشی ئەو بەرنامەیە ناكات".
.
ڕێكانی باسی لەوەش كردووە، لەبری زیادكردنی میمۆریەكی تر یاخود گەڕان بۆ بەرنامەیەكی قەبارە بچوكتر دەستدەنێین بە دۆگمەی هەوڵی دووبارەكردنەوە كە بەرنامەكە دەیدات.
.
لەپاش بڵاوكردنەوەی ئەو پۆستە لەفەیسبوكەكەیدا، كراوەتە هەواڵی ژمارەیەك میدیای عێراقی و لەو بارەیەوە نوسیویانە" وەزیرێكی حكومەت گاڵتە بەمیكانیزمی پێكهێنانی حكومەت دەكات و بەبەرنامەی داگرتنی مۆبایل دەیشوبهێنێت".
.