گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى بڕیاردان لەبارەى کردنەوەى مزگەوتەکان لەسەرتاسەرى هەرێم ڕاگەیەنرا

2020.04.26 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى بڕیاردان لەبارەى کردنەوەى مزگەوتەکان لەسەرتاسەرى هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى سەرەتاى مانگى داهاتووە بۆ بڕیاردان لەبارەى کردنەوە یاخود بەردەوامیدان بە بڕیارى داخستنى مزگەوتەکان.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاتر لە مانگێکە مزگەوتەکانى هەرێمى کوردستان لەچوارچێوەى رێوشوێنەکانى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان داخراون و تا ئێستاش نەکراونەتەوە.

.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند "چاوەڕوانى بڕیارى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناین تا بڕیار لەو بارەیەوە بدات لەکۆبوونەوەى یەکى مانگى داهاتوویدا".

.

وتیشى "لەگەڵ یەکێتى زانایان چەند پێشنیازێکمان ئاڕاستەى لیژنەکە کردووە، کە ئەگەر بڕیارى کردنەوەى مزگەوتەکان بدرێت چۆن بکرێنەوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان".

.

نەبەز ئیسماعیل جەختیکردەوە، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیارێک هەر دەدرێت لەو بارەیەوە، یاخود بە کردنەوەى یان درێژەدان بە داخستنى.

.

لەبارەى بڕیارى کردنەوەى مزگەوتەکان لە گەرمیان و سلێمانى لەلایەن ئیدارە و ئەوقافى ئەو سنورانەوە، نەبەز ئیسماعیل وتى "بڕیارى ئێمە پەیوەستە بە بڕیارى حکومەتەوە".

.