ناس کورد-
سەرۆككۆماری عێراق بەپێویستى دەزانێت، كاندیدی پاك و بەتوانا بۆ بەڕێوەبردن لەكابینەی نوێدا پێشكەش بكرێت و بەگرنگی دەزانێت هەوڵی لایەنە سیاسیەكان بۆ تێپەڕاندنی كابینەی حكومەت یەكبخرێت و مافی سەرجەم پێكهاتەكانیش دەستەبەر بكرێت.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێكدا نوسینگەی سەرۆككۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (یەكشەممە، 26ی نیسانی 2020)، لەكۆشكی سەلام، بەرهەح ساڵح پێشوازی لە ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانیی و سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لەپەرلەمانی عێراق كردووە.
.
لەمیانی دیدارەكەدا، سەرۆككۆمار جەختی لە گرنگی یەكخستنی هەوڵی لایەنە سیاسیەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پێكهێنانی كابینەى نوێى حکومەتى عێراق كردووەتەوە بە ڕەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان و جێبەجێكردنی داواكارییە ڕەواكانیان بۆ چاكسازی.
.
بەرهەم ساڵح بەگرنگیشی زانیوە كاندیدی پاك و بەتوانا پێشكەش بكرێت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم جومگەكانی دەوڵەت بەسەركەوتوویی.
.
سەرۆككۆمار باسی لە قوربانیەكان كردووە كە لەشەڕی دژی تیرۆردا پێكهاتەی توركمانی پێشكەشی كردووە و هەروەها ڕۆڵیان لە چەسپاندنی پێكەوەژیانی ئاشتیانەدا هەبووە.
.
لایخۆشیەوە و هەر لەمیانی ئەو كۆبونەوەیەدا، ئەرشەد ساڵحی، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، توركمانەكان سوورن لەسەر بەشداریكردنی كاریگەر لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا و پابەندن بەپشتیوانی كردن بۆ یەكخستنی ڕێزەكان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراقدا.
.