گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڤارێکی ئەمریکی: دۆخی عێراق مەترسیدارە و لە دەست دەرچووە و چارەسەر ناکرێت

2020.04.26 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڤارێکی ئەمریکی: دۆخی عێراق مەترسیدارە و لە دەست دەرچووە و چارەسەر ناکرێت

ناس کورد-

گۆڤارێگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆخی عێراق بەهۆی گەندەڵیەوە زۆرخراپە و بە ئاسانیش چارەسەرناکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراویش توانای گۆڕانکاری دۆخەکەی نابێت.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڤاری "فۆرن پۆلیسی" ئەمریکی، لە شیکارییەکدا بۆ دۆخی ئێستای عێراق، ئاماژەی بەوەداوه :"لە سەروبەندی دەستپێکی ڕێککەوتنەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە لە ساڵی 2007وە سیستمی حکومڕانی لە عێراق بووە بە (سیستمی دەستەکەوتەکان) کە هاوشانە لەگەڵ گەندەڵی حیزبەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، کە ئەوەش دەرفەتی باشی بۆ ئێران ڕەخساندووە بۆ ئەوەی زیاتر عێراق بەرەو هەرەسهێنان وداڕوخان ببات".

.

 ئەو گۆڤارە ئەمریکییە لە ژێر ناونیشانی "کەس ناتوانێت عێراق ڕزگاربکات" شیکارییەکەی ئەنجامداوە بۆ ئەو دۆخەی کە ئێستا عێراق تێیدا گوزەردەکات. 

.

 لە بەشێکی تری شیکارییەکەدا باس لە کەسایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و توانای ناوبراو لە چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی کە ئێستا عێراق بەدەستیانەوە دەناڵێنێت کراوە، کە تێیدا هاتووە: "لە ئێستادا عێراق دووچاری قەیرانی تەندروستی، ئابوری و کاریگەرییەکانی دابەزینی نەرخی نەوت لەسەر کایە جیاوازەکان بووەتەوە، هەرچەندە کازمی لە ڕووی کەسایەتی  و پیشەییەوە ناسراوە لەلایەن عێراقییەکان و ئەمریکییەکانەوە و جێگای متمانەیە، بەڵام ئەو ناوبانگە باشەی کە هەیەتی پێناچێت ببێت بە فریادەڕەس بۆ چارەسەری ئەو دۆخە نالەبارەی کە عێراقی تێدایە و پێدەچێت هەر چارەسەری پێ نەبێت".

.

گۆڤارەکە رونیکردەوە، ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە ئێستا عێراق تێیدایە وایکردووە بانگەشەکردن لە ناو کایە جەماوەرییەکان و سیاسییەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق زۆر زیاتر بێت لە جاران. 

.

 فۆرن پۆلیسی، ئاماژەى بەوە کردووە، لایەنە بەشداربووەکانی  پڕۆسەی سیاسی عێراق بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن بەرژەوەندییە حیزبیەکانیان وەلابنێن، بۆیە دەرفەتی ئەوە بە کازمی نادەن دەستکراوە بێت لە بەڕێوەبردنی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی جیاواز لەوەی لەسەری ڕاهاتوون.

 .

لە کۆتایدا گۆڤارە ئەمریکییەکە، ئەوەی خستووەتەڕوو :"باشتر وایە ئەمریکا دیدێکی ڕوونی هەبێت بۆ دۆخی ئێستای عێراق، بۆیە دەبێت بەدانایی و بە شێوەیەکی ستراتیژی بیربکاتەوە لە مانەوەی هێزەکانی لە عێراقدا کە دەبێت ئەرکی ئەو هێزانە هاوشان لەگەڵ هێزەکانی ناتۆ تەنها کورت بکرێتەوە لە ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق و ڕووبەڕووبوونەى پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لەو وڵاتە". 

.