گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند زانیارییەکی سەیر کە تائێستا لەبارەی كیم جۆنگ ئۆنەوە نەتزانیوە

2020.04.26 - 16:14
App store icon Play store icon Play store icon
چەند زانیارییەکی سەیر کە تائێستا لەبارەی كیم جۆنگ ئۆنەوە نەتزانیوە

ناس کورد-

 

بەهۆی دیارنەمانی بۆ چەند ڕۆژێك لە شاشە و گۆڕەپانی سیاسی و ئیداری وڵاتەكەی بەتایبەت لە بۆنەیەكی نیشتیمانی وڵاتەكەیدا، دەنگۆی مردنی كیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکى کۆریای باکور بڵاوكرایەوە، بەڵام بەتۆمارێكی دەنگیەوە ڕادیۆ فەرمی ئەو وڵاتە وتەیەكی كیمی بڵاوكردەوە كە سوپاسی كارمەندان و كرێكارانی وڵاتەكەی دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەهۆی داخراوی وڵاتەكەی بەڕووی میدیا و پەیوەندییە جیهانییەكاندا سەرۆكی كۆریای باكور تا ئێستا كەمترین زانیاری لەبارەوە باسكراوە، جاروباریش چەند میدیایەك هەوڵی بەدەستهێنانی چەند زانیارییەك لەبارەوەیەوە دەدەن.

.

بەپێی ڕاپۆرتێكی USNewsی ئەمریكی چەند شتێك هەن لەبارەی کیم کە پێشتر نەزانراون كە ئەمانەن:

.

یەکەم: زانیاری دروست و یەكلا كەرەوە لەبارەی ڕۆژی لەدایكبونیەوە نییە، پێشتر دەوترا ساڵی 1983 لەدایك بووە، بەڵام ساڵی 2016 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ڕۆژی لەدایكبوونەكەی بە 8ی كانوونی دووەمی ساڵی 1984 دەستنیشانكردووە.

.

دووەم: كوڕی سێیەم و بچوكترین کوڕە، سەرۆكی دووەمی كۆرۆیای باكوور كە دەكاتەوە باوكی، جۆنگ ئۆن، شەش منداڵی هەبووە "سێ کچ و سێ کوڕ"، كیم جۆنگ مناڵی سێیەم بووە و لە كوڕەكان بچوكەكەیان بووە و دایكی ناوی كۆ یۆنگ هۆییە.

.

 

سێیەم: كیم جۆنگ نام كە زڕبراگەوەری بووە، سەرەتا بەختێكی باشی هەبووە بۆ ئەوەی ببێتە جێنیشی باوكی، بەڵام ڕوداوەكان لەدژی وەردەچەرخێت و ساڵی 2001 لەسەردانێكی بۆ ژاپۆن بەمەستی بەسەركردنەوەی دیزنی لاند لە تۆكیۆ بەتۆمەتی ساختەكردنی پاسەپۆرت دەستگیر دەكرێت.

.

چوارەم: ساڵی 1998 دەستی كردووە بە خوێندن لە قوتابخانەی لایبڤێڵد شتیاینهۆتسڵی كە قوتابخانەیەكی سویسرییە لە بێرن، ئەوكات مێردمنداڵ بووە و باس لەوە دەكرێت بەناوی خوازراوی باك ئۆنەوە لەو قوتابخانەیە دوو ساڵی خوێندووە.

.

پێنجەم: كاتێك لە قوتابخانەكەی سویسرا خوێندكار بووە، هیچ ئەنجامێكی باش و سەركەوتووی بەدەستنەهێناوە، بەتایبەت لەبابەتەكاتی زانستە سروشتیەكان، بەڵام لە مۆسیقای كلاسیكیدا ئاستی باشبووە.

.

شەشەم: دەوترێت زۆر حەزی لە پەنیرە و جگەرەكێشكی سەرسەختە، ئەوەش بووەتە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی و زیادبوونی كێشی.

.

 

حەوتەم: زۆر حەزی لە یاری تۆپی بالەی ئەمریكیە و كە منداڵ بووە خۆشتەویستی بۆ مایكڵ جۆردان بووە، هاوڕێی یاریزانی خانەنشین دینیس ڕۆدمانە و لەچەند بۆنەیەكدا سەردانی كیمی كردووە لە كۆریای باكور.

.

هەشتەم: دوو بڕوانامەی زانكۆی بەدەستهێناوە، یەكەمیان لە فیزیا لە زانكۆی كیم ئیڵ سۆنگ، دووەمیشان بڕوانامەی ئەفسەری سوپایە لە كۆلێژی كیم ئیڵ سۆنگی سەربازی.

.

نۆیەم: ساڵی 2009 هاوسەرگیری لەگەڵ ڕی سۆڵ جۆ ئەنجامداوە و ساڵی 2012 كچێكیان هەبووە و ناویان ناوە جو.

.

دەیەم: بەپێی زانیاری ڕاپۆرتەكان لەساڵی 2011ەوە كە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست زیاتر لە 300 كەسی لەسێدارە داوە كە 140 كەسیان بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بوون و ساڵی 2013 مامی خۆی بەتۆمەتی ناپاکیکردن دەستگیر كرد و دواتر لەسێدارەی دا.