گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڕی زەکات و سەرفترەی دیاریکرد

2020.04.26 - 15:53
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڕی زەکات و سەرفترەی دیاریکرد

ناس کورد-  

ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتو له‌ هه‌رێمی كوردستان بڕی زەکات و سەرفترەی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و دەڵێت، بەڕۆژوونەبوون بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست نییە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕایگەیاند: "دروست نیيە بەڕۆژوو نەبوون بەهۆی ترسان لە کۆرۆناوە، چونکە ڵە ڕووی تەندروستیشەوە دەرکەوتووە کە ڕۆژوو بە شێوەیەكی گشتی بەرگری لەش زیاد دەکات."

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هاوڵاتییەك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت دروستە بۆی بە ڕۆژو نەبێت، بەم دوو مەرجەی لای خوارەوە:

.

یەكەم: نەخۆشیەكە پشتڕاست كرابێتەوە لای پزیشكانی پسپۆڕ .

دووەم: پزیشكی پسپۆڕ ڕایبگەێنێت كە  توشبووەكە بە هۆی ڕۆژووگرتنیەوە  تەندروستی خراپتر دەبێت، یان ڕۆژووەكە  دەبێتە  هۆی درەنگ چابوونەوەی.

. 

هاوکات دەربارەی بڕی زەکات بۆ ئەمساڵ، ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو: "پاره‌ی كاغەز لە ئێستادا، بۆيه ئێستا پاره‌ ته‌خمین ئه‌كرێت یان به‌ (زێڕ) یان به‌ (زیو)، واته‌: ئه‌وه‌ی بڕه‌ پاره‌یه‌كی هه‌بوو دەگەیشتە ئه‌ندازه‌ی (بیست میسقال) ئالتوون، یاخود (دوو سه‌د دیرهه‌مى) زیو و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕایه‌وه‌، ئەوا زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت".

 .

ئاماژە بەوەشکراوە: "ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا له ‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا نیصاب به‌ زێر یان به‌ زیو ته‌خمین بكرێت، به‌ زۆرینه‌ی ڕای ئه‌ندامه بەڕێزە‌كانی به‌ باشی زانی كە به‌ زێڕ ته‌خمین و دیاری بكرێت، چونكە قیمەتی زیو لەم سەردەمەدا یەكجار دابەزیوە بەرانبەر قیمەتی زێڕ، كە لە ئيستادا به (400,000) چوارسەد هەزار دینار مه‌زنده‌ ده‌كرێت، هەروەها مامەڵە و ئاڵوگۆڕی فەرمی بە زێڕ دەكرێت نەك بە زیو، بۆیه‌ بڕی ئه‌ندازه‌ی (نصاب) زه‌كات به‌ دیناری عێراقی‌ لە ئێستادا بە پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار مەزەندە دەکرێت، واته‌: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی هه‌بێت بە دانراوی یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ له‌ هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (25) هەزار زه‌كات بدات واته‌ چل یه‌كی ئەندازەكە".

 .

هەروەها سەبارەت بە سەرفترە ئەوە خراوەتەڕوو: "دەتوانرێت بە پارە بدرێت و بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی و دوو هەزار و 500 دینار دیاریکراوە".