کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ (چوارشەممە) بڵاوكردەوە.
لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە كە نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەهەولێر 15 پلە و سلێمانی 12 پلە و كەركوك 16 پلە و دهۆك 15 پلە و هەڵەبجە 10 پلە.
بەپێی راگەیەندراوەكە نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران لەپارێزگای هەولێر تۆماركراوە كە 6 پلە بووە و لەپاش ئەوەیش لە هەریەك لە كانی ماسی لەپارێزگای دهۆك و پێنجوێن لەپارێزگای هەڵەبجە دێت كە نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراویان بریتی بووە لە 7 پلە.