ناس کورد-
وەزیری دارایی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ ڕایگەیاند، یاداشتێکیان داوەتە عادل عەبدولمەهدی بۆ ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕوانی وەڵامی ئەو دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی نیسانی 2020، شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
.
لەدوای کۆبوونەوەکە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: "16ی ئەم مانگە لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە نوسراوێک دەرکرا بۆ ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر دوای ئەوە چووینە بەغدا و لەوبارەیەوە گفتوگۆمان کرد".
.
وتیشی: "یاداشتێکمان داوەتە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوین و هیوادارین وەڵامێکی ئیجابی وەربگرین".
.
ئاماژەی بەوەشکرد: "جگە لەو بابەتە لەسەر بابەتی کارەبا و داهاتی خاڵە سنورییەکان و غازیش گفتوگۆمان کرد و تایبەت بە موچەش سەرجەم ئەو کەسانەی پەیوەندیدارن بەو بابەتەوە گفتوگۆمان لەگەڵ کردوون و هیوادارین بەزوترین کات چارەسەر بێت'.