ناس کورد-
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێم پاراستنی ته‌ندروستی ھاوڵاتیان و دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانه، دەشڵێت، شكست به‌و ھه‌وڵانه ده‌هێنن كه ئامانج لێیان زه‌وتكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی ھاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستانه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26ی نیسانی 2020، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەریم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كۆبوویه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشھاتهكان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی دوایین سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی ھه‌رێم بۆ به‌غدا كرا.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی دانوستانكاری هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا و دۆخی دارایی ئێستای عێراقیان خسته‌ڕوو، شانده‌كه ئاماژه‌یان بهوەکردووە: "داهاتی نه‌وتی عیراق به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه و كورتهێنانێكی زۆر گه‌وره له نێوان داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی فێدراڵیدا دروست بووه، به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه‌وه له به‌غدا فشاری سیاسی هه‌یه بۆ شكستهێنان به لێكگه‌یشتنی پێشووی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا".
.
هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند:"ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیان و دابینكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانه، بۆیه ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌ده‌ین و درێژه به ھهوڵهكانیشمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵك دابین بكه‌ین و ته‌ندروستییان بپارێزین".
.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە: "شكست به‌و ھه‌وڵانه ده‌هێنین كه ئامانج لێیان زه‌وتكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی ھاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستانه".
.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ده‌بێت به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بین له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی به‌غدا و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق و دەشبێت به‌ئاشكرا و به شێوازێكی شه‌فافتر زانیارییه‌كان و دواپێشھاتهكان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بكرێته‌وه".