گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیستمی تاک و جوتی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەڵوەشایەوە

2020.04.26 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
سیستمی تاک و جوتی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەڵوەشایەوە

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی تاک و جوتی ئۆتۆمبێلی تایبەت و ڕایگەیاند، بڕیارەکە لە زەمینەیەکی گونجاوتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت.

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند: "بریارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (10) لە ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تایبەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا پەیوەست بە دیاریکردنی ژمارەی تاک و جووت بۆ هاتووچۆی ڕۆژانەی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕۆژی (27 /4/ 2020)ەوە، واتە لە سبەینێوە تا کاتێکی تر".

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی وەک پێویست نەکەوتوونەتەوە کارو ئۆتۆمبێلی تاکسیش لەسەر بنەمای فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە (81) لە (23/ 4/ 2020)دا بە سیستمی تاک و جووت کاردەکەن، هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ پشت بە خۆیان دەبەستن.

،

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە لە زەمینەیەکی گونجاوو لەبارتردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆو ڕاگرتنی ژینگەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.