گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە گردبوونەوەی زیندانیانی سیاسی عیرفانی وەستا محەمەد چی بە حکومەت وت؟

2020.04.26 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
لە گردبوونەوەی زیندانیانی سیاسی عیرفانی وەستا محەمەد چی بە حکومەت وت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی نیسانی 2020، بەشێک لە زیندانیانی سیاسی لە بەردەم بینای ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزاییان دژی حکومەت دەربڕێ لە بەرامبەر بڕینی مینحەکانیان و داوا دەکەن شایستە داراییەکانیان بۆ بگێڕێتەوە.

. 

ئەوان ئاماژەیان بەوەکرد، ئەگەر حکومەت شایستە داراییەکانیان بۆ ناگێڕێتەوە با هەوڵبدات موچەکانیان بخاتەسەر بەغدا و لەوێوە موچەکانیان پێبدرێت، چونکە بە وتەی ئەوان، بەغدا خزمەتێکی زیاتری زیندانی سیاسی خۆی کردووە و شایستە داراییەکانیان بە بەردەوامی پێدەدرێت.

 .

بەوتەی بەشداربووانی گردبوونەوەکە، زیندانیانی سیاسی لە بەغدا مانگانە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام لە هەرێم کەمترە لە 500 هەزار دینار و ماوەی دوو مانگیشە موچەکانیان بڕدراوە، بەوپێیەی بەگوێرەی یاسای تایبەت بە زیندانیانی سیاسی لە هەرێم، دوای 10 ساڵ دەبڕدرێت.

 .

هەر لە گردبوونەوەکەدا، عیرفان وەستا محەمەد، هونەرمەندی کۆمێدی کورد و زیندانی سیاسی بە ناس کوردی وت: "هەر یەکێک لە ئیمە خاوەن خەبات و شۆڕشین، بەڵام بەداخەوە حکومەت وا دەزانێت ئێمە خەباتمان بە قۆنتەرات کردووە بۆ 10 ساڵ و دوایی موچەکانمان ببڕێت".

وتیشی: "ئەم حکومەت کاری نییە تەنها بیر دەکاتەوە کە موچەی کێ ببڕێت، ئێمە موچەیەکی 220 هەزاریمان هەبوو، وتیان ئەوە نامێنێت و موچەیەکی 500 هەزاریتان دەدەینی، بەڵام ئەوەیان بری و 500 هەزارەکەشیان پێ نەداین".

 

 

یەکێک لە زیندانییە سیاسییەکان لە گردبوونەوەکەدا بە ناس کورد وت: "حکومەتی هەرێم بووەتە نوێنەری جاش و مستەشارەکان و زیندانیانی سیاسی پشتگوێ خستووە، هیچ کات حکومەت ناتوانێت دەست بۆ موچەی جاش و مستەشارەکان ببات و بیبڕێت، بەڵام موچەکانی ئیمە دەبڕێت کە دروستکەری حکومەت و پەرلەمان و ئەم هەرێمەین".